|
سازدان وئاماده‌کردنی‌وتووێژ:
نه‌جیبه‌مه‌حموودی
زرێبار پرێس:
گه‌لی کوردبه‌درێژایی مێژوی خۆی‌به‌رده‌وام
له‌تێکۆشان وچالاکیدابوه‌بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت
به خواسته ره‌واکانی‌خۆی‌بگات،
بۆئه‌وه‌ی‌بتوانێت‌وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌بنده‌ستی
بێته‌ده‌ر، به‌ڵام هه ربه‌درێژایی ئه‌م مێژوه‌ش
به‌رده‌وام له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانی
کوردستانه‌وه‌له‌ژێرئه‌نفال
وئه‌شکه‌نجه‌وجینۆسایدوقڕکردنی
به‌کۆمه‌ڵ‌وزه‌بروزه‌نگدابوه، هه‌رده‌م
وه‌ڵامی‌خواسته ئینسانیه کانی‌گه‌لی‌کوردبه تۆپ
وتانک‌وچه‌کی‌کیمیایی‌وزیندان
وئه‌شکه‌نجه‌وله‌سێداره‌دان‌وله‌به‌ینأبردن‌وراونان‌وده‌ربه‌ده‌ری‌در
اوه ته‌وه،
له‌لایه‌کی‌تریشه‌وه‌ناوه‌نده‌ده‌سه‌لاتداره‌کانی
جیهان هه‌ر ئاگاداری ڕوداوه‌کانی ناو کوردستان
نه‌بون، یان‌ئه‌گه‌ر ئاگاداریش بووبێتن، قه‌د به
هانای کورده‌وه نه‌هاتون و له
به‌ربه‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان هیچ مافێکی ڕه‌وای
ئه‌م گه‌له بنده سته یان نه‌دیوه و له ئاست
ئه‌و هه‌موو زوڵم و بێعه دا له‌تی و نابه‌رابه‌ری
و پێشێلکردنه‌کانی مافی مرۆڤی کورد له لایه‌ن
داگیر که‌رانیه‌وه بێده‌نگیان لێکردوه.
ساڵیانێکه‌رێکخراوێکی کوردی به‌ناوی "چاک"
ناوه‌ندی دژبه‌ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی
گه‌لی‌کورد، دروست بووه که‌ده‌توانین بڵێن
له‌ورێکخراوه هه‌ره چالاکانه‌یه که
بۆناساندنی دۆزی کورد به‌رای گشتی
ده‌وری‌سه‌ره‌کی‌وباڵای هه‌بوه،
ئه‌م‌رێکخراوه‌له‌مپێناوه‌دازۆرهه‌نگاوی‌به‌پێزی‌هه‌ڵ‌هێنا
وه‌ته‌وه، له‌گه‌ل یه‌کێک له‌کادێرانی ئه‌م
ناوه‌نده‌دا وتووێژێکیمان سازداوه، ئه‌م
کادێره‌ی چاک ته‌مه‌نێکی زۆره‌سه‌رقاڵی
تێکۆشانه‌وله‌ناوه‌ندی چاکیشداتێکۆشه‌رێکی هه‌ره
هه‌ڵسووڕاوه. ئه‌م کادره‌ی ناوه‌ندی چاک به‌م
جۆره‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌کانمانی
دایه‌وه به سوپاسه‌وه.
پرسیاره‌کان!
زرێبار پرێس.
تکایه خۆت‌بناسێنه، دانیشتوی کام وڵاتی،
له‌سه‌رپێشینه‌ی کاروچالاکی وهه‌ڵسورانی خۆت
هه‌ندێک بۆ خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕی زرێبار بدوێ!
وه‌ڵام: ناوم (جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم) ه
خه‌ڵکی باشوری کوردستان، شاری سلێمانی، له
دایکبوی ساڵی1953. نه‌وه‌ی گه‌لێکی سته‌مدیده‌وماف
پێشێلکراوو دابه‌شکراوبه‌سه‌رچه‌ندوڵاتێکی نا
حه‌زودوژمن له‌جیاتی ئه‌وه‌ی
ڕوبکه‌نه‌هونه‌روموسیک‌و خوێندن و خوێنده‌واری و
دنیای شارستانیه‌ت و گۆڕانکاری له ژیانی
فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌که‌یاندا ده‌بێت ڕوو له
دنیای سیاسه‌ت بکه‌ن! به‌ڵام سیاسه‌تێک نا که
له‌وێدا لانی که‌می دیموکراتی و مافی مرۆڤ و
ئازادی فه‌راهه‌م بێت و ململانێی هێزه سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به میتۆدی دیالۆگ و ڕێزگرتن
له دیدوبۆچونی جیاواز‌و قبوڵكڕدنی
به‌رامبه‌روبه‌کارنه‌هێنانی توندوتیژی به‌ڕێوه‌بچن
، به‌ڵکو سیاسه‌تێک که کایه‌که‌ره‌کانی فێرده‌کات
چۆن بتوانن به‌رگری له مانه‌وه و به‌رده‌وامی
ژیانی خۆیان و میله‌ته‌که‌یان بکه‌ن، چۆن
بتوانن چه‌ک به چه‌ک وه‌ڵام بده‌نه‌وه. منیش
ڕۆڵه‌یه‌ک بوم له‌و سه‌دان هه‌زارانه‌ی که هه‌ر
له سه‌رده‌می منداڵیه‌وه ڕوم له‌م سیاسه‌ته
کردوه، تا بتوانم ببم به ده‌سته‌چیله‌ی شۆڕش و
به‌رخودان و به‌رگریکردن له سه‌ره‌تایترین مافی
ژیان و وه‌ستانه‌وه به دژی ده‌سه‌ڵاتی
تۆتۆلیتاری و دیکتاتۆری. به‌رامبه‌ر به‌و
ده‌سه‌ڵاته‌ی که هه‌موو که‌س له‌سایه‌یدا
دوژمنه‌و مافی ژیانی نیه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا
نه‌بێت، هه‌موو نه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌زێکی غه‌یری
عه‌ره‌ب ده‌بێت له وڵاتی به‌زۆر درستکراودا پله
دوو بن و له‌ناوبچن یاخود ڕه‌گه‌زنامه‌ی خۆیان
بگۆڕن. له هه‌لومه‌رجێکی وادا سیاسه‌ت و فێربونی
زانستی سیاسه‌ت ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه که بتوانیت
چۆن خۆت بپارێزیت له سڕینه‌وه‌ی یه‌کجاری و
فه‌وتان و کۆمه‌ڵکوژی، له‌م دنیای سیاسه‌ته‌دا
زۆرم ده‌ربه‌ده‌ری و ڕاونان و ڕاکردن و
خۆشاردنه‌وه بینی سه‌ره‌ڕای کوله‌مه‌رگی ژیانی
هه‌ژاری خۆم و خانه‌واده‌که‌م. بۆ چه‌ند جارێک خۆم
و هاوڕێکانم که‌وتوینه‌ته به‌رده‌م هیرش و
په‌لاماردانی به‌عسیه فاشیه‌کان، بۆ ماوه‌یه‌کی
زۆر گیراوم له به‌ندیخانه‌کانی ئه‌منی سلێمانی و
به‌غداد، هه‌موو جۆر ئه‌شکه‌نجه و ئازارێکم بینی.
به‌ڵام خۆشبه‌ختانه توانیومه به‌وپه‌ڕی
سه‌ربه‌رزیه‌وه بۆ ساتێکیش دانه‌بڕێم له گه‌ل و
میل‌له‌ته‌که‌م و توانیومه نهێنیه‌کانی خه‌باتی
ژێرزه‌مینی هاوڕێکانم بپارێزم. پێشم خۆشه ئه‌و
ڕاستیه‌ش بخه‌مه ڕوو که بێبه‌ش نه‌بوم له
ڕاوه‌دونان و گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌ی ئه‌و حیزبانه‌ی
که به ڕواڵه‌ت خاوه‌نی شۆڕش و بزوتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تی بوون و له ناوه‌ڕۆکیشدا به‌عس ئاسا
ڕه‌فتاریان ده‌کرد له‌گه‌ڵ هه‌موو فه‌لسه‌فه و
بیر و بۆچونێکی جیاواز به خۆیان. ده‌وری به‌ردی
زیندانه‌کای( ڕایه‌ت)یشم بینی، ئه‌گه‌ر به سۆزێکی
کوردانه قسه نه‌که‌ین، هیچ جیاوازیه‌کم نه‌بینی
له نێوانی زیاندانیکردم له لای( سه‌عید مه‌سیفی)
مودیری سجنی ڕایه‌ت و موقده‌م خه‌ڵه‌فی مدیری
ئه‌منی سلێمانی و نه‌قیب ته‌های به‌شی سیاسی
ئه‌منی به‌غدا و به ناو دکتۆر فازیل به‌ڕاکی
مدیری ئه‌منی عامی به‌غداد. به‌م جۆره به‌هۆی
کوردبون و هه‌ڵسورانم له‌ناو ڕێکخراوه چه‌پ و
یه‌کسانیخوازه‌کانه‌وه ژیانم به‌گشتی هه‌ر ڕاکردن
و ده‌ربه‌ده‌ری و خۆشاردنه‌وه بووه له ترسی
داموده‌زگا سه‌رکوتگه‌ره‌کانی به‌عس و پیاوانی
سه‌ربه حیزبه عه‌شایر و ده‌ره‌به‌گه‌کان..
ڕاستی هه‌ر له ژێر فشاری سیاسیش‌دا بوو که ڕوم
کردۆته هه‌نداران و ئه‌وه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه
له وڵاتی نه‌رویج گیرساومه‌ته‌وه و بڕواشناکه‌م
به‌م پایزی ته‌مه‌نه‌مه‌وه بتوانم واز له
دژایه‌تی ناعه‌داله‌تی و بێمافی مرۆڤ به گشتی و
داگیرکه‌رانی کوردستان بهێنم. هه‌نوکه‌ش بۆ
به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه وا له‌چه‌ند
ڕیکخراوێکدا خۆم ده‌بینمه‌وه و سه‌رقاڵی
هه‌ڵسورانم، وه‌ک ناوه‌ندی چاک، کۆمه‌ڵه‌ی
کۆمه‌ک، ڕێکخراوی دژ به ڕه‌گه‌زپه‌رستی(SOS
ڕاسیسمه ).
زرێبار پرێس.
وشه‌ی چاک له چیه‌وه وه‌رگیراوه، بۆ ئه‌و
ناوه‌تان له ڕێکخراوه‌که‌تان ناوه؟
وه‌ک ده‌زانن هه‌موو ناوێکی دووروودرێژ بۆ
به‌کارهێنانی ڕۆژانه کورتکراوه‌یه‌کی لێ گه‌ڵاڵه
ده‌بێت، ئه‌م ڕێسایه‌ش بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی که
ناوی ( ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئانفالکردن و
جینۆسایدی گه‌لی کورد)، که ناوی ته‌واوی
ڕێکخراوه‌که‌مانه، کورت بکرێته‌وه بۆ ناوی چاک
و له ژیانی ڕێکخراوه‌یی و ڕاگه‌یاندن و
په‌یوه‌ندیه‌کاندا به‌کاربێت. شایه‌نی ووتنه ئه‌م
ناوه له لایه‌ن هاوڕێ سه‌لاح گه‌رمیانه‌وه
دانراوه و هه‌ر ئه‌وێش کورتکراوه‌که (چاک) ی له
ده‌قه ئنگلیزیه‌که‌وه هه‌ڵهێنجا و بۆ نازناوی
ڕێکخراوه‌که‌ی پێشنیازکرد و پاشان له‌لایه‌ن
هاوڕێیانه‌وه قبوڵکرا.
The
Centre of
Halabja against
Anfalazation and Genocide of
kurds
C.H.A.K
وه‌ک له‌سه‌ره‌وه ده‌بینن چاک ده‌رهاتوی پیتی
یه‌که‌می وشه‌کانی
Center
وHalabje
و
Anfal
و kurd
ه. خۆشبه‌ختانه ئه‌م وشه کورتکراوه‌یه له
زمانی کوردیش‌دا مانایه‌کی ئه‌رێنی هه‌یه‌و بۆ
پێناسه‌کردنی باش به‌کارده‌هێنرێت و هیواداریشم
هیچ کات چاک واتاکه‌ی خۆی وون نه‌کات و به‌رده‌وام
بێت له‌سه‌ری.
زرێبار پرێس،
ڕێکخراوه‌ی ناوه‌ندی چاک له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک
دامه‌زراوه؟ که‌ی دامه‌زراوه؟
ناوه‌ندی چاک، له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی دیموکرات،
سه‌ربه‌خۆ، دوور له ئه‌جندای حیزبایه‌تی
دامه‌زراوه، به دوای ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه نیه
و ڕێکخراو‌ێکی مه‌ده‌نی، جه‌ماوه‌ری و نا حکومیه.
ئامانجی ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی کورده به
دنیا‌و هه‌وڵی ده‌ستنیشانکردن و دادگایی‌کردنی
تاوانباره‌کانی ده‌دات و داکۆکی له
قوربانیه‌کانی ده‌کات، له‌هه‌مان کاتدا به گشتی
داکۆکی له دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان ده‌کات به
بێ جیاوازی.
ئه‌م ڕێکخراوه له ساڵی 2002 وه که‌وتۆته
کارکردن له بیرۆکه‌ی چه‌ند که‌سێکه‌وه
دامه‌زراوه. سه‌ره‌تاوه‌ک که‌مپینێک کاری کردوه،
پاشان له گه‌وه‌ره بوون و زۆری کار و
چالاکیه‌کانیدا سه‌روسیمای ڕێکخراوه‌یی
وه‌رگرتووه.
زرێبار پرێس!
ئیده‌ی دامه‌زراندنی هه‌لده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ که‌ی؟
چ هۆکارێک ئه‌و پێداویستیه‌ی خولقاند که ڕێکخراوی
چاک درووست بێت؟
وه‌ڵام،
ڕاستی ده‌بێت بگوترێ دامه‌زراندنی ناوه‌ندی چاک
زاده‌ی پیداویستی بابه‌تی و واقعی دۆز و پرسی
جینۆسایدی گه‌لی کورده که ده‌یان ساڵه له‌سه‌ر
ده‌ستی داگیرکه‌راندا بوونی هه‌یه‌و هه‌تاکو
ئێستاش به‌شێوازی جۆراوجۆر درێژه‌یان هه‌یه.
به‌رله‌وه‌ی چاک دروست بیت زۆر که‌سی مرڤدۆست و
نیشتمانپه‌روه‌ری چالاک هه‌بوون له هه‌نده‌ران و
له زۆربه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا و
که‌نه‌دا و ئوسترالیا که له‌سه‌ر ئاستی تاک بۆ
مه‌سه‌له‌و ئامانجه‌کانی چاک تێده‌کۆشان و
سه‌رئه‌نجام ده‌بوایه له ناو ڕیکخراوێکدا
هه‌وڵه‌کانیان یه‌کخستایه.
دادگایی‌کردنی سه‌رله‌شکری پێشووی ئێراق (نزار
خه‌زره‌جی) بوو له دانمارک له ساڵی 2001 دا،
ده‌ستپێکی نزیکبوونه‌وه‌ی هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌م
بواره بوو له یه‌کتری و ئه‌وه بوو له کۆتایی
هه‌مان ساڵ له ڕیگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه گفتوگۆ
کرا و هه‌ندیک پێشکه‌وتن به‌دیهات و پاشان مانگی
ژانیوه‌ری 2002 بیرۆکه‌ی پێکهێنانی ڕێکخراو‌ێکی
له‌و چه‌شنه خرایه به‌رباس و بڕیاری له‌سه‌ر
درا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌سته‌یه‌ک دانرا بۆ
نوسینه‌وه‌ی په‌یڕه‌و و پڕۆگرام و نه‌خشه‌ی کاری
ڕێکخراوه‌که. شایانی باسه سه‌ره‌تا ده‌سته‌ی
پێکهاتوو له ژێر ناوی که‌مپینی هه‌ڵه‌بجه و
ئه‌نفال کاری ده‌کرد، تاوه‌کو له
(11-12/11ئۆکتۆبه‌ر/2002)، له ئه‌نجامی
پێشکه‌وتنی کار‌و چالاکیه‌کانه‌وه، ناوه‌ندی
(هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی
کورد _چاک_ ) دروستبوو.
زرێبار پرێس!
مه‌به‌ستان له درووست بوونی ئه‌و ڕیکخراوه چ
بووله کاتێکدا له کوردستان به ده‌یان حیزب و
ئۆرگانی جۆراو جۆر هه‌ن که هه‌موو له ژێر دروشمی
ڕزگاری نه‌ته‌وه‌ییدا کار ده‌که‌ن؟ ئێوه
جیاوازی خۆتان له گه‌ڵ حیزبه‌کاندا له چ دا
ده‌بیننه‌وه؟
وه‌ڵام!
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی درووست بوونی ئه‌م ڕێکخراوه
له ئامانجه دوور و نزیکه‌کانیدا ده‌رده‌که‌وێت،
به‌ڕێزتان دیاره که‌م و زۆر ئاگاداری کار و
چالاکی و هه‌ڵسوڕانی ئه‌م ڕێکخراوه‌ن، که له چ
بوارێک‌دا کار ده‌کات، ئامانجه کانی ئه‌م
ڕێکخراوه زۆرن، جگه له‌وه چه‌ندین میکانیزمی
کارکردن دیاریکراوه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کان،
لێره‌دا ڕه‌نگه ده‌رفه‌تی ئه‌وه نه‌بێت که به
درێژی هه‌موو ئامانجه‌کان و میکانیزمه‌کان باس
بکه‌م، هه‌وڵ ئه‌ده‌م به کورتی له‌م چه‌ند خاڵه‌ی
خواره‌وه‌دا ئامانجه‌کان کۆبکه‌مه‌وه بۆ به‌ڕێزت
و بۆ خوێنه‌رانی به‌ڕێز.
1/ ئه‌م ڕێکخراوه له پێناوی به‌رگری کردن له
مافه ڕه‌واکانی که‌س و کاری قوربانیانی
تاوانه‌کانی جینۆسایدی گه‌لی کورد دروست بوه،
وه‌ک ئه‌نفال، کیمیاباران، گۆڕینی دیموگرافیای
ناوچه کورد نشینه‌کان، ده‌ربه‌ده‌رکردن و
داگیرکردنی ماڵ و سامانی کورده فه‌یلیه‌کان،
ئێزید‌یه‌کان، هه‌موو ئه‌و کوردانه‌ی که له هه‌ر
شوینێکی ئه‌م جیهانه‌دا زیان لێکه‌وتوی تاوانی
جینۆسایدی گه‌له‌که‌یان بن. له‌م باره‌وه داوای
قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی زه‌ره‌روزیانه و فریاکه‌وتن و
ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوچه کاره‌ساتباره‌کانیان
ده‌کات.
2/ ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی کورد له جیهاندا،
به، ناوه‌نده سیاسی و حیزبیه‌کان، به تایبه‌تی
ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته‌وه‌یه،
هه‌روه‌ها ناوه‌نده یاسایی و بڕیارده‌ره‌کانی
جیهان، په‌رله‌مانه‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپا و
په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌وروپا، نه‌ته‌وه
یه‌کگرتوه‌کان، ڕێکخراوه جیهانیه‌کان، وه‌ک
جینۆساید وۆچ و پێن کلوپ ، ئامنستی ئینته‌رناشوناڵ
، ڕێکخراوی وادی ئاڵمانی، ڕێکخراوی به‌رگریکردن
له مافی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کان و گرین کرۆس(
خاچی سه‌وز).
3/ به دادگایی گه‌یاندنی تاوانبارانی جینۆسایدی
گه‌لی کورد، له‌سه‌ر ئاستی کوردستان وه‌ک زۆرێک
له سه‌رۆک جاشه‌کان، له سه‌ر ئاستی عێراق وه‌ک
سه‌رانی ڕژێمی ڕوخاوی پێشوی ئێراق، له‌سه‌ر ئاستی
جیهان وه‌ک کۆمپانیاو بازرگانه‌کانی مه‌رگ و
ئه‌وانه‌ی که‌ره‌سته‌و ته‌کنه‌لۆژیاو مه‌وادی
کیمیاوی و بایه‌لۆژییان بۆ ڕژێمی عێڕاق
ده‌سته‌به‌ر ده‌کرد.
4/ به‌رگری کردن له مافی مرۆڤی کورد، و دژایه‌تی
پێشێلکردنی مافی تاکی کورد، ئه‌گه‌ر له لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاتی کورد خۆیه‌وه بکرێت، یان له لایه‌ن
دوژمنانی گه‌لی کورده‌وه بکرێت، له ڕوانگه‌ی
چاکه‌وه تاوانی پیشێل‌کردنی مافی مرۆڤی کورد
جیاوازی نیه هه‌ر هێز و لایه‌نێک بیکات، به‌ڵام
ناوه‌ندی چاک له‌م بواره‌دا وه‌ک ڕێکخراو‌ێکی
پرۆفیشیناڵ بۆ مافی مرۆڤ کار ناکات، به‌ڵکو
پشتیوانی ڕێکخراوه تایبه‌ته‌کانی مافی مرۆڤه له
جیهان و کوردستاند.
6/ ناوه‌ندی چاک به گشتی داکۆکی له دۆزی ڕه‌وای
میلله‌ته‌که‌مان ده‌کات و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی
هه‌موو مافه یاسایی و سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی
ده‌کات به مافی دیاریکردنی چاره‌نوس و
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆشه‌وه. له‌م
میانه‌دا به‌رده‌وام و بێ جیاوازی چه‌وساندنه‌وه
و پێشێلکاری و ده‌ستدرێژیه‌کانی ڕژێمه
داگیرکه‌ره‌کان به‌رامبه‌ر مرۆڤ و گه‌لی کورد
له‌قاو ده‌دات و شه‌رمه‌زاریان ده‌کات و
تاوانه‌کانیان ئاشکرا ده‌کات.
بۆ به‌شی دووهه‌می پرسیاره‌که‌ت، جیاوازی ناوه‌ندی
چاک له‌گه‌ڵ حیزبی سیاسی‌دا چیه که ئه‌وانیش
دروشمی ڕزگاری نه‌ته‌وایه‌تیان به‌رزکردۆته‌وه؟
جیاوازی له‌وه‌ده‌یا چاک ڕیکخراوێکی مه‌ده‌نی
ناحکومیه هیچ ئه‌جندایه‌کی سیاسی نیه، وه‌ک حیزب
کار ناکات و هه‌وڵ بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی نادات. ڕاسته سروشتی بابه‌ت و بواره‌کانی
کارکردنی چاک خه‌سڵه‌ت و مورکی سیاسیان پێوه
دیاره، به‌ڵام ئێمه وه‌کو حیزب کار بۆ
به‌دیهینانی ئامانجه‌کانمان ناکه‌ین. ئیمه
به‌گشتی له دژی هه‌موو تاوانێکی جینۆسایدین له
جیهانداو له‌م ڕوو‌وه‌وه جیاوازی ناکه‌ین له‌وه‌ی
تاوانبار و قوربانیه‌کانی سه‌ر به چ نه‌ته‌وه و
نه‌ژادێکن. که باسی جینۆسایدی گه‌لی کورد
ده‌که‌ین به‌هۆی کاری سیاسیه‌وه جیاوازی له
نێوان به‌ش و پارچه‌کاندا ناکه‌ین و ده‌رخستن و
له‌قاودانی هه‌موویمان مه‌به‌سته. سه‌باره‌ت به
دۆزی ڕه‌وای گه‌لی کورد خۆمان به نه‌یار و ناکۆک
له‌گه‌ل هیچ پارت و ڕێکخراویکی کوردستانی‌دا
نابینینه‌وه، داوای نزیکبوونه‌وه و هاوچاره‌نوسی
هه‌موو هێزه‌کانی گه‌لی کورد ده‌که‌ین.
وه‌ک به‌شیک له ڕێکخره‌وه‌کانی
NGO
داکۆکی له پرێنسیپه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
ده‌که‌ین و هه‌وڵ بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان
و دابینکردنی ئازادی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و
سه‌روه‌ری یاسا و کرانه‌وه و شه‌فافیه‌تی
ده‌سه‌ڵات ودابینکردنی مافی مرۆڤ....هتد ده‌ده‌ین.
له‌هه‌مان کاتدا خۆمان به دوژمنی ده‌سه‌ڵاتی
کوردی نازانین به‌ڵکو چاو‌دێر و ڕه‌خنه‌گرین
به‌سه‌ریه‌وه و هه‌وڵ بۆ راستکردنه‌وه‌ی
که‌موکوڕی و ناته‌واویه‌کان ده‌ده‌ین به تایبه‌تی
له بواری ئامانجه‌کانی خۆماندا. بۆ به‌دیهێنانی
هه‌موو ئه‌وانه‌ش شێوازی خه‌باتی مه‌ده‌نی و
ئاشتیانه په‌یڕه‌و ده‌که‌ین.
له‌باره‌ی پێکهاته و ستراکتوری ڕێکخراوه‌ییه‌وه
ڕیزه‌کانی چاک سه‌ر به هیچ ئایدۆلۆژیا‌و پارتێکی
دیاریکراو نیه و جێگای هه‌موو بیر‌و بۆچونیکی
جیاوازی تێدا ده‌بێته‌وه و ئه‌ندامی هه‌موو پارت
و ڕێکخراوه سیاسیه‌کان ده‌توانن ببنه ئه‌ندامی
چاک به‌و مه‌رجه‌ی له‌ناو لیژنه و کۆمیته‌کانی
ڕێکخراودا هیچ پارتێک زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌کانی
پێکنه‌هێنیت و له‌هه‌مان کاتدا ململانیی
پارتایه‌تی خۆیان نه‌هێننه ناو چاک.
زرێبار پریس!
تائێستابۆ ناساندنی کێشه‌ی کوردبه ڕای گشتی
له‌جیهانداو ناساندنی ئه‌نفال وجینۆسایدی گه‌لی
کوردگه‌یاندنی هاواری کپکراوی خه‌ڵکی کوردبه گوێی
دونیاچ هه نگاوێکتان هه‌ڵهێناوه‌ته‌وه؟ ده‌کرێت
باس له هه‌ندێک له کاره‌کانتان بکه‌یت؟
ئاشکرایه
ناوه‌ندی چاک، پێیناوه‌ته ساڵی حه‌وته‌می
ته‌مه‌نیه‌وه، له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا زۆر کار
و چالاکی کردوه و هه‌نگاوی ناوه. ئه‌گه‌رچی
دۆزی جینۆسایدی گه‌لی کورد که ئامانجی چاک
پێکده‌هێنێت به‌ڵگه نه‌ویست و ئاشکرایه‌و ته‌نها
مه‌رگه‌ساتی عومه‌ری خاوه‌ر به‌سن بۆ ئه‌وه‌ی
ویژدانی هه‌موو مرۆڤێک بۆ پرسی گه‌لکوژی کورد
بجوڵێت به‌ڵام مه‌خابن په‌یوه‌ندی ناوه‌نده
نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له‌وه بێشه‌رمترو ناڕه‌واترن
که ئاسان هه‌ڵویستێکی وا وه‌رگرن! بیگومان
ئاگادارن نه‌ته‌وه‌ی ئه‌رمه‌نه‌کان له ماوه‌ی
ده‌یان ساڵدا هێشتا نه‌یانتوانیوه به ته‌واوه‌تی
جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌که‌یان به جیهان بناسێنن، پاش
90 ساڵ ئه‌وجا توانیان له کۆنگریسی ئه‌مریکیدا
ئه‌م پرسه‌یان دانی پێدا بنرێت. بۆ‌یه ناوه‌ندی
چاک پشو درێژانه کاری خۆی له‌م بواره‌دا ده‌کات و
په‌یمانی ئه‌وه‌ی نه‌داوه که ئه‌م ئامانجه به
زووی به‌دیبهێنێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه له‌م
خه‌باته‌دا هه‌ندیک سه‌ره‌داومان که‌وتۆته
به‌رده‌ست و کاره‌کانی ئاینده‌مانی ئاسان
کردۆته‌وه. ئه‌وانه‌ش سه‌رکه‌وتنی دادپه‌روه‌ری
بوو له دۆزی فرانس ڤان ئه‌نرات له دادگا لاهای
هۆڵه‌ندا و که تاڕاده‌یه‌کی زۆر کۆمه‌ڵکوژی و
کیمیابارانی کوردستانی به کرده‌وه‌ی جینۆساید
له‌قه‌ڵه‌مدا، هه‌روه‌ها دادگای تایبه‌تی باڵای
تاوانه‌کانی عێڕاق بوو له دۆسیه‌ی تاوانبارانی
ئه‌نفالدا که یه‌کێک له ده‌رهاویشته گرنگه‌کانی
ناساندنی ئه‌م تاوانانه بوو به جینۆسایدی گه‌لی
کورد.
ئێمه باوه‌ڕمان وایه که کورد ده‌توانێت به‌باشی
که‌ڵک له‌م دوو ڕووداوه زۆر گرنگه یاساییه
وه‌ربگرێت. ئێمه زۆر به هه‌ستیاریه‌وه چاودێری
هه‌نگاوه‌کانی حکومه‌تی عێڕاق ده‌که‌ین که
ده‌یه‌وێت کاریگه‌ری ئه‌م هه‌نگاوه به هه‌ندێک
هه‌نگاویتر کاڵبکاته‌وه و خۆشی له‌وه
بدزێته‌وه که داوای لێبوردن له گه‌لی کورد
بکات. ئێمه له‌م په‌یوه‌ندیه‌شدا هوشداریمان
داوه و هه‌ندێک ڕێوشوێن و میکانیزمیشمان خستۆته
به‌رده‌م په‌رله‌مان و حکومه‌تی کوردی که خۆیان
ده‌ستپێشخه‌ری له‌م ڕووه‌وه بکه‌ن و داواش له
په‌رلامانی عێڕاق بکه‌ن جینۆساید بناسێنێت.
له لایه‌کی تر ناوه‌ندی چاک وه‌ک له وه‌ڵامی
پرسیاره‌کانی پێشودا باسمانکرد هه‌میشه به دوای
به‌رگریکردن له خه‌ڵکی کوردستانه‌وه بووه و
کاری بۆ کردووه، به ده‌یان خۆپیشاندانی ساز
داوه له پشتیوانی کردنی داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی و
دژایه‌تی هێرشی له‌شکرکێشی ئێران و تورکیا بۆ سه‌ر
کوردستان.
ناوه‌ندی چاک، توانی زۆر به شێلگیرانه به
دواچونی وردی هه‌بێت له دادگایکردنی فرانس ڤان
ئانرات دا، توانی ده‌یان دۆکۆمێنت و شاهیدی زیندو
کۆبکاته‌وه له ڕۆژانی دادگادا و بیخاته
به‌رده‌م دادوه‌ره‌کانه‌وه. ئه‌نجامی ئه‌مه‌ش 15
ساڵ حوکم بو به‌سه‌ر ئه‌م تاوانبا‌ره گه‌وره‌یه‌ی
بازرگانی ژه‌هری کیمایی و دۆستی سه‌دام حسه‌ین،
له دوا جاریشدا و له دووباره‌کردنه‌وه‌ی داگادا
ناوه‌ندی چاک، دیسان کۆڵی نه‌دا و توانی به‌پێی
به‌ڵگه‌نامه نوێیه پێشکه‌شکراوه‌کانی سزای
بڕاوه دادگا له 15 ساڵه‌وه بۆ 17 سال
به‌رزبکاته‌وه. تا ئێستاش به‌شی مه‌ده‌نی ئه‌م
دادگایه به‌رده‌وامه و ناوه‌ندی چاک پێ له‌سه‌ر
ئه‌وه داده‌گرێت که له‌م به‌شه‌دا
قه‌ربوکردنه‌وه‌ی زیان لێکه‌وتوانی کیمیابارانی
کورد مسۆگه‌ر بکات.
ناوه‌ندی چاک، توانی له ساڵی 2007 دا خۆپیشاندانی
گه‌وره به هاوکاری
PKK
و چه‌ند ڕێکخراوێکری تر له شاری لۆزان سازبکات
دژ به په‌یمان نامه‌ی گڵاوی لۆزان. ناوه‌ندی چاک
هه‌ر له هه‌مان ساڵدا له ڕۆژی 24.07. دا توانی
شاندێک بگه‌یه‌نێته به‌شی مافی نه‌ته‌وه
ژیرده‌سته‌کان و مافی مرۆڤ له ئوفیسی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتوه‌کان له جنیف و دانیشتنیان له‌گه‌ڵدا
بکات و تاوانیان به‌شیکی به‌رچاو له بێمافیه‌کانی
گه‌لی کورد بخه‌نه به‌رده‌م ئه‌م کۆمسوێنه و
هه‌ر له هه‌مان دانیشتن‌دا سکاڵانامه‌ی پێشکه‌ش
کرد له‌سه‌ر بڕیاری له سێداره‌دانی هه‌ردو
ڕۆژنامه نوسی کوردی ڕۆژهه‌ڵات( هیوا بوتیمار و
دارای حه‌سه‌ن پور).
ناوه‌ندی چاک، له کۆنگره‌ی ناساندنی جینۆساید له
کوردستان زۆر به جدی به‌شداری کرد‌و پڕۆژه و
قسه‌ی تایبه‌تی خۆی پێشکه‌شکرد جگه له 3
لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌نفال که به باشترین
لێکۆڵینه‌وه دانران له‌م کۆنگره‌یه‌دا، هه‌ر بۆ
ئه‌مساڵ له یادی 20 ساڵ تێپه‌ربون به‌سه‌ر
کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا ناوه‌ندی چاک،
کۆنفرانسێکی گه‌وره‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه که له
کاتی خۆیدا ڕاگه‌یاندنی بۆ ده‌کات. ناوه‌ندی چاک،
تا ئێستا سکاڵانامه‌ی له‌سه‌ر زۆرێک له سه‌رانی
به‌عسیه فاشیه‌کان تۆمار کردوه له دادگادا،
وه‌ک وه‌فیق سامه‌ڕایی و خه‌زره‌جی و چه‌ندین له
سه‌رۆک جاشه‌کانی کوردستان.
زریبار پرێس!
ئایه ئێوه سنورێکی دیاریکراوتان هه‌یه بۆ
هه‌ڵسوڕانی خۆتان؟ ئێوه سنوری هه‌ڵسوڕانتان
پارچه‌یه‌کی دیاریکراوی کوردستانه، یان هه‌موو
کورد له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستانه؟
وه‌ڵام!
چاک ڕیکخراوێکی کوردستانیه و کار بۆ ناساندنی
جینوسایدی هه‌موو گه‌لی کورد ده‌کات و ئه‌مه‌ش به
ناو‌و کار‌و چالاکیه‌کانی هه‌تاکو ئێستاوه‌ی
دیارن. ئێمه سنووری ده‌ستکردی کوردستان ناناسین
و کێشه‌و دۆزی کورد به یه‌ک دۆز‌و کێشه ده‌زانین
هه‌روه‌ک چۆن دوژمنان و داگیرکه‌ران وا ده‌ڕواننه
پرسی کورد و له‌گه‌ڵ داگیرکردنی به‌شێکدا به‌ڵام
دژ به‌هه‌ر ماف و ده‌ستکه‌وت و پێشکه‌وتنی کوردی
پارچه‌یه‌کی تر ده‌وه‌ستنه‌وه و به‌هاوبه‌شی
داگیرکه‌ره‌کانی تری کوردستان هه‌وڵی له‌ناوبردن و
سه‌رکوتکردنی ده‌ده‌ن. ئه‌مه ڕوانگه‌و تێگه‌یشتنی
ئێمه‌یه له‌سه‌ر پرسی گه‌لی کورد و
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر جوغرافیای کارکردنی
چاکه‌وه دانه‌ناوه. به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا
ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه نه‌خوازراوه دانپێدا بنێین
که هه‌تاکو ئێستا نه‌مانتوانیوه کوردی هه‌موو
پارچه‌کان له‌ناو هه‌رهه‌موو پێکهاته‌ی چاکدا
کۆبکه‌یه‌نه‌وه و له ڕێگای به‌شداری ئه‌وانه‌وه
تایبه‌تمه‌ندێتی جینۆسایدی هه‌ر پارچه‌یه‌ک وه‌ک
پێویست بناسێنین. ئێمه ئه‌مه به که‌ماسیه‌یکی
چاک ده‌زانین و هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌ده‌ین
و ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ش ده‌قۆزینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
بانگه‌وازی هه‌موو هه‌ڵسوراوانی ئه‌م بواره له
پارچه‌کانی تری کوردستان بکه‌ین هه‌تاکو په‌یوه‌ست
بن به ڕێکخراوی دژی جینۆسایدی خۆیانه‌وه، دڵنیا
بن له‌گه‌ڵ پێشوازی گه‌رمی ئێمه
ڕووبه‌ڕووده‌بنه‌وه.
زرێبار پرێس!
ئێوه پرۆژه‌ی واتان به‌ده‌سته‌وه نیه‌که‌وه‌ک
حیزبێک کاربکه‌ن وله ده‌سه‌ڵات و داهاتوی
کوردستانداخاوه‌ن به‌ش بن وه‌ک حیزبه‌کانی تر؟ تا
چ ڕاده ده‌سه‌ڵاتی خۆتان و ڕێکخراوه‌که‌تان لا
گرنگه؟
وه‌ڵام!
نه‌خێر
ناوه‌ندی چاک ده‌سه‌ڵاتخواز نیه و هه‌وڵیشی بۆ
نادات و ناشبێته پارتی سیاسی و هیچ
ده‌مارگیریه‌کیشی بۆ ڕێکخراوی خۆی نیه هه‌تاکو
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی له‌سه‌رو
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی جه‌ماوه‌ره‌وه دابنێت.
من به درێژی له‌م باره‌یه‌وه له وه‌ڵامی
پرسیاره‌کانی تردا وه‌ڵامی پێویستم دایه‌وه،
ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی بڵێم ڕه‌نگه ئه‌م ڕوانگه‌یه
به‌هۆی زۆری بوار و چالاکیه‌کانی چاکه‌وه له‌لای
هه‌ندێک که‌س دروست بووبێت، ته‌نانه‌ت مه‌یلێکی
به‌م شێوه‌یه‌ش له‌ناو هه‌ندیک هه‌ڵسوڕاوی چاکدا
هه‌بووبێت، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌م بیرۆکه‌یه
خه‌تێکی به‌هێز له‌ناو ڕیزه‌کانی چاکدا نه‌بووه و
به‌دوای جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه‌شدا
به‌ته‌وا‌وه‌تی هیچ بوونێکی نه‌ما .
زرێبار پرێس!
هه‌ڵسوڕاوان و تێکۆشانی ناوه‌ندی چاک له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات لای هه‌مووان ڕوون و ئاشکرایه،
ئه‌م هه‌ڵسوڕانانه‌یش به هه‌زینه و ئیمکاناتی
مادی و ماڵی هه‌یه، ئێوه سه‌رچاوه‌ی داهاتان
چیه؟ ئایه ده‌وڵه‌تی هه‌رێم یارمه‌تیتان ده‌کات؟
یان له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه یارمه‌تی ماڵی
ده‌کرێن؟
وه‌ڵام،
پێویسته بڵێم هیچ هه‌زێنه و ئیمکاناتێکی مالی
ئه‌وتۆ له‌به‌رده‌ست چاکدا نیه بۆ ئه‌وه‌ی
کاروبار و چالاکیه‌کانی خۆی پێ ئه‌نجام بدات و هیچ
یارمه‌تیه‌کیشی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و
هیج لایه‌نیکی نێوده‌وڵه‌تی پێنه‌دراوه‌و داواشمان
نه‌کردووه. ئه‌وه‌ی که هه‌یه ته‌نها به
ئابونه‌ی ئه‌ندامان و یارمه‌تی دۆسته‌کانی چاک
مه‌یسه‌ر ده‌بێت. هه‌موو شه‌ش مانگ جارێکیش کۆی
دارایی چاک و خه‌رج و داهاتی خۆمان به ڕوونی
له‌ناو ماڵپه‌ڕی چاکدا بڵاو ده‌که‌ینه‌وه و
هه‌موو که‌سیش ده‌توانێت سه‌یری بکات. شایانی
باسه به‌شی زۆری خه‌رجی هه‌ڵسوڕانی چاک له‌لایه‌ن
هه‌ڵسوڕاوه‌کانیه‌وه دابین ده‌بێت و ده‌توانم
بڵێم قورساییه‌کی زۆریشی له‌سه‌ر ژیان و
به‌ڕێچونیان دروستکردووه.
بێگومان ئه‌گه‌ر چاک گرفتی دارایی نه‌بوایه
ئێستا کار‌و چالاکیه‌کانی له ئاستێکی تردا ده‌بوون
و ده‌ستکه‌وتێکی زۆرتری بۆ گه‌له‌که‌مان مسۆگه‌ر
ده‌کرد. ده‌یان پڕۆژه‌ی فیلم و دۆکۆمێنت و چالاکی
گه‌وره و سازدانی کۆنفرانس له‌سه‌ر لاوازی ئابوری
ئه‌م ڕێکخراوه سڕکراوه.
زرێبار پرێس!
کۆسپه‌کانی سه‌رڕێگه‌تان بۆ هه‌ڵسوڕانی زیاترتان
چیه؟ کارکانی خۆتان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
وه‌ڵام،
به‌هۆی تازه‌یی ئه‌م جۆره له کار‌و هه‌ڵسوڕانی
ڕێکخراوه‌یی و نه‌بوونی ئه‌زمون و فه‌رهه‌نگی
پێویست له بواری کاری ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆو
مه‌ده‌نی به‌گشتی و بواری جینۆساید به تایبه‌تی،
ده‌توانم بڵێم که‌ندوکۆسپ زۆرن و ده‌بێت به
گوێره‌ی توانا‌و شاره‌زایی خۆمان ده‌ستوپه‌نجه‌ی
له‌گه‌ڵ نه‌رمبکه‌ین. ئه‌وه‌ی هه‌تاکو ئێستاش
به‌رده‌وامی پێداوین و ده‌ستکه‌وتمان هه‌بووه
ته‌نها سۆزداری و دڵسۆزی بێسنووری هه‌ڵسوراوان
بووه بۆ ئامانجه‌کانی چاک. ئێمه له‌م
پرۆسه‌یه‌دا زۆر ده‌ستکه‌وتی گرنگی ڕێکخراوه‌ییمان
به‌ده‌ستهێناوه و به تێز و تێگه‌یشتنی زۆر باش
گه‌یشتوین و خستومانه‌ته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه
و له‌م ڕێبازه‌شدا به‌رده‌وام ده‌بین.
گرفتێکی تر تازه‌یی و نامۆبوونی جه‌ماوه‌ره به
دیدو تێڕوانینه‌کانی ناوه‌ندی چاک و میکانیزم و
شێوازی هه‌ڵسوڕانی چونکه ڕچه‌شکێنه و له‌گه‌ڵ
یاسا‌و بیر‌و فه‌رهه‌نگی زاڵ و باوی کۆمه‌ڵگادا
ناگونجێت. بۆ نمونه ئێمه خوازیاری لابردنی
دیواری نێوان ریزه‌کانی کوردین له ڕوی سیاسی و
جوغرافیه‌وه و پیمان وایه ده‌بێت مرۆڤی کورد
به‌سه‌ر جیاوازیه دروستکراوه‌کانی داگیرکه‌راندا
زاڵ بن به‌ڵام بۆ ئه‌مه گیروگرفتی بابه‌تی و خۆیی
زۆره و پشودرێژی و هه‌وڵی زیاترمان پێویسته.
یه‌کێک له کۆسپه‌کانی ترمان بارودۆخی نه‌رێنی و
نه‌بونی ئاماده‌یی ڕه‌وه‌ندی کوردیه بۆ
کاروچالاکی له هه‌نده‌ران، که ئه‌ویش
یارمه‌تیده‌رنیه بۆ ئه‌نجامدانی کاری جه‌ماوه‌ری
فراوان و گه‌وره. ئه‌م گرفته دوو به‌شه
به‌شێکیان ده‌مارگیری سیاسی و پارتایه‌تیه که
کاری هاوبه‌ش و هاوکاری ئاسته‌نگ کردۆته‌وه،
به‌شه‌که‌ی تریشی خه‌مساردی مرۆڤی کورده به‌گشتی
بۆ پرس و کێشه هاوبه‌ش و چاره‌نوسسازه‌کانی
گه‌له‌که‌ی.
له لایه‌کی تر وه‌ک له وه‌ڵامی پرسیاری
سه‌رچاوه‌ی داریی ناوه‌ندی چاک بۆم باسکردیت
لاوازی دارایی و ماڵی زۆر کۆسپ دروستده‌کات له
جێبه‌جێکردنی کاره‌کانماندا. بێجگه له‌مانه
جیابونه‌وه‌و چه‌واشه‌کاری ئه‌و کۆمه‌ڵه
هاوڕێیه‌ی که تا ئێستاش به ناوی ناوه‌ندی
چاکه‌وه کارده‌که‌ن و زۆرجار ده‌یانه‌وێت به‌کاری
لاوه‌کیه‌وه سه‌رقاڵمان بکه‌ن.
کۆسپی هه‌ره‌گه‌وره‌ش له به‌رده‌م تێکۆشانی
ناوه‌ندی چاک دا له ئه‌وروپای مرۆڤدۆست و
دیموکرات‌دا ئه‌وه‌یه که ئه‌م ده‌وڵه‌ت و
حکومه‌تانه زرۆ جار ته‌نها به ڕوکه‌ش دیموکراتن،
به تایبه‌تی کاتێک دێته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد
ڕاسته‌وه‌خۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیانیان
بیرده‌که‌وێته‌وه له‌گه‌ڵ ئێرانی ئیسلامی و
تورکیای ئه‌ندام له ناتۆدا و 22 ده‌وڵه‌تی
عه‌ربی.
هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ کاره‌کانمان به به‌راورد
له‌گه‌ڵ ئامانجه‌کانی ناوه‌ندی چاک دا هێشتا له
ده‌سپێکداین و هه‌میشه وا بیرده‌که‌ینه‌وه که
له سه‌ره‌تای ڕێگاکه‌داین، به‌ڵام به وره‌یه‌کی
به‌رزو به کۆڵه‌پشتێکی پڕ له تێشوه‌وه، به
لۆژیکێکی سه‌رده‌میانه و مۆدێرنه‌وه
به‌رده‌وامین.
زرێبار پرێس!
چاوه‌ڕوانیتان له حیزبه‌کانی چوارپارچه‌ی
کوردستان و ده‌وڵه‌تی هه‌رێم له په‌یوه‌ندی
ئه‌رکه‌کانی خۆتاندا چیه؟
وه‌ڵام،
چاوه‌ڕوانیمان له هێزو ڕێکخراوه سیاسیه‌کانی
کوردستان ئه‌وه‌یه زیاتر له ڕیکخراوی چاک
نزیکبنه‌وه و گرنگی به ئامانج و باباتی
کاره‌کانی بده‌ن و له‌م باره‌وه ده‌ستی یارمه‌تی
و هاوکاری بۆ درێژبکه‌ن. که‌سانی شاره‌زا و پسپۆری
ناو ڕێکخراوه‌کانیان
و
ڕۆشنبیران هانبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ناو
ڕیزه‌کانی چاکه‌وه و زانیاری و سه‌رچاوه‌مان
ده‌رباره‌ی شێواز و جۆری دۆزی جینۆسایدی
گه‌له‌که‌مان له تورکیا و سوریا و ئێڕان پێبده‌ن
هه‌تاکو بکه‌و‌ینه به‌رنامه‌کاری خۆمان و
وروژاندنی پێویستی له‌سه‌ر بکه‌ین.
چاوه‌ڕوانیمان ئه‌وه‌یه وه‌ڵامی ئه‌رێنی به
په‌یامی چاک بده‌نه‌وه بۆ دروستکردنی نزیکایه‌تی
و یه‌کێتی ڕیزه‌کانی بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌لی کورد
و زاڵبوون به‌سه‌ر ناکۆکی و گرژی و
دووبه‌ره‌کایه‌تیدا. هێنانه‌دی ئه‌م
داخوازییه‌مان باشترین دیاری و کۆمه‌ک و
یارمه‌تیه به چاک، چونکه بێجگه له‌وه‌ی ئه‌م
هه‌نگاوه دۆخی گه‌لی کورد به‌گشتی ده‌باته
ئاستێکی به‌رزتری به‌رگری و خه‌باتکردن له‌هه‌مان
کاتدا باشترین دۆخ و زه‌مینه‌ی کارکردنی سیاسی و
جه‌ماوه‌ری و مه‌عنه‌وی بۆ ئێمه فه‌راهه‌م ده‌کات
بۆ ناساندنی دۆزی جینۆسایدی گه‌له‌که‌مان به
دنیا.
چاوه‌روانیمان له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
ئه‌وه‌یه به چاوی بایه‌خه‌وه بڕوانێته دۆزی
جینۆسایدی گه‌له‌که‌مان و هه‌وڵی جددی و به‌رچاو
بدات بۆ باشکردنی ژیان و گوزه‌رانی پاشماوه‌ی
قوربانیه‌کان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوچه
کاره‌ساتباره‌کان. باشترین خزمه‌ت به چاک و گه‌لی
کورد پشتکردنه له سیسته‌م و دۆخی گه‌نده‌ڵی و
پیاده‌کردنی خزمه‌تگوزاری و دادوه‌ری
کۆمه‌ڵایه‌تیه له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا. ئه‌مه بێ
له‌وه‌ی به گیانێکی به‌رپرسانه‌وه بڕوانێته
دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان و نه‌کات چه‌واشه بێت و
نائاگایانه بکه‌وێته ناو بازنه‌ی پیلانه‌کانی
دوژمنانی گه‌لی کورد و خه‌ڵکی کوردستان نا‌ئومێد
بکه‌ن.
تا ئه‌و شوێنه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌ڵویستی
ناوه‌ندی چاک ئێمه ده‌سه‌ڵاتی کوردی وه‌ک
ده‌ستکه‌وتێکی میلله‌تی کورد ته‌ماشا ده‌که‌ین
و پاراستنی له‌به‌رامبه‌ر داگیرکه‌راندا به
ئه‌رکی هه‌موو لایه‌ک ده‌زانین، به‌ڵام ئێمه
له‌سه‌ر دیارده دزێوه‌کانی ئه‌م سیسته‌م و
ده‌سه‌ڵاته نیگه‌رانین و ڕه‌خنه‌ی توندی
لێده‌گرین و به‌رده‌وام چاودێری جوڵانه‌وه و
کاره‌کانی ده‌که‌ین. له مه‌سه‌له‌و بواره‌کانی
کاری هاوبه‌شیشدا ئێمه خوازیاری په‌یوه‌ندی
ئاشکراین له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا و به گوناح
و شه‌رمی نازانین و ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر
بنه‌مایه‌کی راست و دروست و ڕه‌وا هاوکاری یه‌کتر
بکه‌ین. چاوه‌ڕوانیمان ئه‌وه‌یه له ده‌سه‌ڵات
به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت
هاوکاریمان بکات له بردنه پێشی کاره‌کانمان و
سه‌رخستنی ئامانجه‌کانمان.
زرێبار پرێس!
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چاوه‌ڕوانیتان له کورده‌کانی
هه‌نده‌ران چییه!
چاوه‌ڕوانیمان ئه‌وه‌یه گرنگیه‌کی زیاتر به پرسی
گه‌له‌که‌یان بده‌ن و به‌شداری خه‌بات و
ناره‌زایه‌تیه‌کانی ده‌ره‌وه بکه‌ن.
چاوه‌ڕوانیمان ئه‌وه‌یه بزوتنه‌وه‌یه‌ک له
هه‌نده‌ران به‌ڕێبخه‌ین هیچ کوردێک نه‌بێت ئه‌ندام
نه‌بێت تێیدا. بزاڤی ئه‌رمه‌نیه‌کان له‌ده‌ره‌وه
نمونه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی
کوردیش چاوی لێبکه‌ین. له‌ناو ئه‌م بزاڤه‌دا هیچ
ئه‌رمه‌نیه‌ک نیه ئه‌ندام نه‌بێت و کار‌و ئه‌رکێک
بۆ بزاڤه‌که‌ی ڕانه‌په‌ڕێنێت. بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته
سه‌ره‌تا هه‌موو ئه‌و به‌ربه‌ست و دیوارانه
له نێوان خۆماندا بشکێنن که واقعی داگیرکاری و
شه‌ڕو ناکۆکی ناوخۆ دروستی کردون، له‌جێی ئه‌وه
نزیکایه‌تی و په‌یوه‌ندی برایانه‌و تێکه‌ڵاوبوون و
دروستکردنی ئۆرگان و ناوه‌ندی هاوبه‌شی فه‌رهه‌نگی
و ئه‌ده‌بی و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی
دروست بکه‌ین.
زرێبار
پرێس!
له‌و شوێنانه که نوێنه‌رایه‌تیتان هه‌یه‌و به
تایبه‌تی ئه‌م وڵاته‌ی خۆتی تێدا ده‌ژی نێوانتان
له‌گه‌ڵ دام و ده‌ستگاکانی ده‌سه‌ڵات چۆنه‌و
په‌یوه‌ندیتان له چ ئاستێک‌دا هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت!
وه‌ڵام،
یه‌کێک له‌و میکانیزمانه‌ی که ناوه‌ندی چاک
گرتویه‌تی به ده‌ستیه‌وه بۆ گه‌یشتن به
ئامانجه‌کانی به تایبه‌تی له ناسندنی جینۆسایدی
گه‌لی کورددا، په‌یوه‌ندی دروستکردنه له‌گه‌ڵ
داموده‌ستگاکانی ده‌وڵه‌تان و حکومه‌ته‌کانی
ئه‌وروپادا، وه‌ک په‌رله‌مانه‌کانی ئه‌وروپا،
حیزبه سیاسیه‌کان، ناوه‌ندی سیاسیاسی و
یاسایه‌کان، و نوسینگه‌کانی نه‌ته‌وه
یه‌کگرتوه‌کان، په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له
به‌لجیکا، ته‌نانه‌ت ناسینی سیناتۆره
ئه‌مریکیه‌کان. له‌م په‌یوه‌ندیانه‌دا تا ئاستێکی
باش کار کراوه له زۆربه‌ی زۆری وڵاتاندا، به
تایبه‌تی سویسرا، هۆڵندا، دانمارک، ئه‌مریکا،
جگه
له‌مانه
ناوه‌ندی چاک په‌یوه‌ندی باشی دروستکردوه له‌گه‌ڵ
ڕیکخراوه جیهانیه‌کاندا که په‌یوه‌ندیدارن به
مه‌سه‌له‌و کێشه‌کانی ئێمه‌وه وه‌ک جینۆساید و
گه‌لانی بنده‌ست و ئاشتی جیهانی و ڕیکخراوه‌کانی
مافی مرۆڤ. ئێمه له‌م بواره‌دا ڕۆژبه‌ڕۆژ زیاتر
قاڵ ده‌بین و ده‌چینه پێشه‌وه.
زرێبار پرێس!
قه‌سه و بانگه‌واز و خواستت ڕووبه جه‌ماوه‌ر،
هه‌موو حیزب و ڕێکخراو و کۆڕ و کۆمه‌ڵ تاکه‌کانیش
چیه؟
وه‌ڵام،
ناوه‌ندی چاک، وه‌ک ڕێکخراو‌ێکی مه‌ده‌نی بۆ به‌دی
هێنانی خواسته‌کانی و به‌رده‌وامی کار و
چالاکیه‌کانی ئاماده‌یه هه‌ماهه‌نگی بکات له‌گه‌ڵ
هه‌موو ڕێکخراوه سیاسی و ناسیاسیه‌کانی کورد و
کوردستاندا بۆ ڕاپه‌ڕاندنی هه‌موو خۆپیشاندان و
دژایه‌تیه‌کی هێرشه‌کانی تورکیا و ئێران بۆ سه‌ر
گه‌لی کورد، بۆ دروستکردنی لۆبیه‌کی گه‌وره‌ی کورد
که ڕه‌نگه ئه‌م لۆبیه له پاشه ڕۆژدا وه‌ک
چه‌ترێکی لێبێت که هه‌موو ڕێکخراوه‌کان له
ژێریدا کۆببنه‌وه بۆ خه‌باتکردن.
ناوه‌ندی چاک، ئاماده‌یه وه‌ک سه‌ربازیکی ون
هه‌موو ئه‌و چالاکیانه‌ی که مه‌خابن حیزبه
سیاسیه کوردیه‌کانی باشور له‌به‌ر ڕاگرتنی
په‌یوه‌ندی هاوسیتی و دراوسێتی له‌به‌رامبه‌ر
داگیرکه‌راندا له خۆیان حه‌رام کردووه بیگرێته
ئه‌ستۆ و به‌بێ هیچ دوودڵی و ڕاڕاییه‌ک ئه‌نجامی
بدات.
هیوادارین هه‌موو تاکێکی کورد هه‌موو ڕێکخراوه
مه‌ده‌نه‌یه‌کان، هه‌موو حیزبه سیاسیه‌کان به
لۆژیک بیربکه‌نه‌وه، به عه‌قڵێکی سیاسی
خۆنه‌ویستی بیر بکه‌نه‌وه هاوکارمان بن له
هاوده‌ردیماندا بۆ گه‌لی کورد .
زۆر سوپاس بۆ په‌یوه‌ندیکه‌تان.
جیهاد موحه‌مد حه‌مه‌که‌ریم
وڵاتی نه‌رویج.
کۆد......و00124
E mail to : arselan81@yahoo.com |