
موحسین باوه‌جانی : خه‌بات له رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی و پاڵپشتی و یارمه‌تی njo كان لای ئێمه گه‌لێك پیرۆزترن.
موحسین باوه‌جانی له ساڵی 1986 له شاری جوانرِۆی سه‌ربه‌پارێزگای كرماشان له‌دایك بووه هه‌ر له‌وێ درێژه ی به‌خوێندن داوه و دیپلۆمی علومی ئینسانی وه‌رگرتووه. پتر له چوار ساڵه هاتووه‌ته ناو كاری سیاسی و خه‌باته‌وه و وه‌ك یه‌كه‌مین ئه‌زموونی كاری سیاسیش یه‌كێتی دیموكراتی كوردستانی هه‌ڵبژاردوه. هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ئه‌م رێكخراوه له گه‌ڵی بووه و هه‌نووكه‌ش به‌رپرسایه‌تی گشتی راگه‌یاندنی له ئه‌ستۆدایه.
رێکخراوی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان وه‌ک رێکخراوێکی نوێی و پێش که‌وتو به جیاوازیگه‌لی تایبه‌ت به خۆیه‌و ه له‌گه‌ل قه‌واره‌و شێوازی خه‌باتی حیزبه‌کانی تری کوردستان، ده‌ستی داوه‌ته خه‌بات و تێکۆشان. کار وچالاکییه‌کانی ئه‌م رێکخراوه‌یه له‌م‌ته‌مه‌نه که‌مه‌ی‌خۆیدا جێگای بایه‌خێکی زۆره‌و گرینگییه‌کی تایبه‌تی هه‌یه‌و له بزووتنه‌وه‌ی کوردی‌دا جێگای خۆی کردۆته‌وه‌و هه‌نگاوی شیوای تا ئێسته هه‌ڵهێناوه‌ته‌وه.
((بۆ ناساندنی ئه‌م رێکخراوه‌یه، له‌گه‌ل موحسین باوه‌جانی ناسراو به ئاسۆ به‌رپرسی گشتی راگه‌یاندنی یه‌کێتی دیموکراتی کوردستان و سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی هیوای نوی وت‌و وێژێکمان سازداوه، به‌رێز موحسین باوه‌جانی ، له‌بابه‌ت رێکخراوه‌که‌یان ودروشم وشێوازی خه‌باتیان وشێوازی سیاسه‌ت کردن وچالاکییه‌کانیان بۆ خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕی زرێبار به‌م شێوه‌یه ده‌دوێ. با شیکردنه‌وه‌کان له زمان رێزدار موحسین باوه‌جانییه‌وه باس بکرێن وئێمه‌ش خوێنه‌ری بین.))
پرسیاره‌کان
زرێبار پرێس: وه‌ك یه‌كه‌مین پرسیار كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر مێژوو و دروست بوونی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان بۆمان بدوێ؟
موحسین باوه‌جانی(ئاسۆ): وه‌لاَمی ئه‌م پرسیاره‌تان ده‌توانم له‌دوو به‌شی جیاواز دا لێكبده‌مه‌وه واته مێژوویه‌ك تایبه‌ت به دروست بوونی بیرۆكه‌ی وه‌ها رێكخراوه‌ێك، دووهه‌م مێژوویه‌كی تایبه‌ت به دامه‌زراندن و ئیعلانی مه‌جودییه‌تی سیاسی.
سه‌باره‌ت به دروستبوونی بیرۆكه‌ی وه‌ها رێكخراوه‌یك ده‌توانم بیگه‌رِێنمه‌وه بۆ ساڵه‌كانی كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م، واته سه‌رده‌مێك كه حیزبه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن وه‌كو دیموكرات و كۆمه‌ڵه، چالاكی و جولاَنه‌وه‌یه‌كی سیاسی و فیكریان له‌ناو جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان نه‌مابوو یا لانی كه‌م ئه‌وه‌ی كه ده‌بوایه نه‌بوو، ئه‌مه‌ش هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی بیرۆكه‌ی سیستمی زاڵ و قایم تربوونی پێگه‌كانی حوكومه‌تی ئیسلامی ئێران له‌كوردستان بوونه هۆكار تا رووبه‌ری بۆشایی فیكری و سیاسی و ... رۆژبه رۆژ به‌رفراوان تر ببێت، به‌هه‌ست كردن به‌م بۆشاییه وهاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا زۆرێك له پۆتانسیێله‌كانی ئه‌و ده‌م رێ حیزبه‌كانی تریان گرته‌به‌ر، به‌لاَم هه‌بوون نوخبه‌گه‌لێكی سیاسی كه بیرۆكه‌ی دروست كردنی رێكخراوێك به‌م پێكهاته و ستراتژی و به‌رنامه‌یانه له مێشكدا هه‌بوو له‌م رووه‌وه وه‌ك بیرۆكه ته‌مه‌نێكی چه‌ندین ساڵه‌ی تێپه‌ركردووه، به‌لاَم وه‌ك مه‌جودییه‌تی سیاسی و ئه‌وه‌ی كه حه‌ره‌كه‌تێكی نوێ له ساحه‌ی سیاسیی خه‌باتی كوردی رۆژهه‌لاَتدا بێته گۆرِێ ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ 20-5-2005 كه له ته‌ی كۆنگره‌یه‌كی چه‌ند رۆژه كه له شاری دوكان له باشووری كوردستان به‌رِێوه‌چووه ئه‌م بیرۆكه‌یه به ناوی " یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان" ه‌وه موجودییه‌تی سیاسی خۆی ئیعلان و پێناسه‌كرد.
زرێبار پرێس: مه‌به‌ست له درووست کردنی ئه‌م رێکخراوه‌یه چی بوو؟
موحسین باوه‌جانی(ئاسۆ): دیاره گه‌لێك مه‌به‌ست و ئامانج ده‌ست به‌ده‌ست یه‌كه‌وه ئه‌ده‌ن تا دیارده‌یه‌ك بخولقێنن، ئێستا ئه‌گه‌ر ئه‌و دیارده‌یه حیزبێكی سیاسی بێ به هه‌مووی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه كه ته‌نها و ته‌نها تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی, ئاشكرایه كه گه‌لێك ئامانج و مه‌به‌ستی گرنگی تێدا ده‌خیل بووه و رۆڵیان بینیوه، وه‌ك چۆن له وه‌لاَمی پرسیاری یه‌كه‌م ئاماژه‌م پێدا ساڵه‌كانی كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م بۆشایی فیكری و سیاسی به نیسبه‌ت رۆژهه‌لاَتی كوردستانه‌وه گه‌یشت بووه ئاخرین لوتكه‌ی خۆی، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌موومان ده‌یزانین هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ پاسیڤ بوونی خه‌باتی سیاسی و رێكخستنی حیزبه‌كانی ئه‌و ده‌م، ئه‌گه‌رچی ده‌بێ لێره‌ده‌ا ئاماژه به خاڵێك بكه‌م ئه‌ویش ئه‌وه كه هاوكات له‌گه‌ڵ پاسیڤ بوونی حیزبه‌كان، جیلی سێهه‌م له رۆژهه‌لاَتی كوردستان تازه تازه پێده‌گه‌یشت و پێ ئه‌نایه ناو ره‌وتی خه‌بات به عامه‌وه، به‌و واتایه كه دوای رووخانی سۆڤییه‌ت و بلۆكی رۆژهه‌لاَت به گشتی، سه‌رله‌نوێ هه‌موو شتێك پێكهاته و پێناسه‌ی نوێ ی بۆ بینرایه‌وه, هه‌ر له سیستمی به‌رِێوه‌بردنه‌وه بگره كه گۆرِانی به‌سه‌رداهات تا سیاسه‌ت و زۆرشتی به‌سراو به سیاسه‌ت كه پێناسه‌یه‌كی نوێیان بۆ كرا و ته‌نانه‌ت گه‌شه سه‌ندنی له‌پرِی ته‌كنۆلۆژیا خێرایی به‌م ئاڵوگۆرِییانه به‌خشی، بێ گومان ئێران و رۆژهه‌لاَتی كوردستانیش له‌م ئاڵوگۆرِییه بێ به‌ش نه‌بوونه، هه‌ر له‌م رِووه‌وه ئه‌گه‌ر له‌و سالاَنی پاسڤ بوونه‌دا، حیزبه‌كان پاسڤ نه‌ده‌بوون و له خه‌باتی سیاسی و رێكخستنی به‌رده‌وام ده‌بوو، شكم له‌وه‌دا نییه ئه‌م خه‌باته یا ناكاریگه‌ر ده‌بوو وه‌ك زۆر جار شایه‌تی هه‌یه‌ن ، یان ئه‌وه كه له‌و سیستمدهی و چوارچێوه‌یه‌دا كه حیزبه‌كان پێناسه‌یان كردوه و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ده‌باز ده‌كرا و فۆرم و ناوه‌رِۆكێكی نوێ ی به‌خۆوه ده‌دیت. چونكو بیرۆكه و پێكهاته‌ی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی, چیدی وه‌لاَمده‌ر نه‌بوو، ئه‌وان به پێ ی توانایی و تێگه‌یشتن له خه‌باتی سیاسی، ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ كردوه و ماندوویی بوونێكی زۆریشیان به‌خۆوه بینیوه، ئه‌زموونی خۆیان داوه‌ته‌وه و جێگه‌ی رێز و حورمه‌تن، ئه‌مما ئه‌وه‌ی راستی بێ هه‌ر له ساڵه‌كانی كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌م لاوه له رِووی بیرۆكه و پێكهاته‌وه حیزب و حیزبایه‌تی تووشی گۆرِان بووه ئه‌مما له كوردستانی ئێمه‌دا به پێچه‌وانه‌ی جیهانه‌وه هیچ گۆرِانێك له‌ئارا دا نه‌بوو ته‌نانه‌ت ئه‌مرِۆكه‌ش بۆ هێنانی نموونه‌یه‌ك بۆ خه‌باتێكی سه‌ركه‌وتوو و ئارمانی باسی سه‌ده‌ی بیسته‌م زۆر به گه‌رم وگورییه‌وه ئه‌گێرِینه‌وه.
ئێستاش جیلێ كه ته‌مه‌نێك له‌ئاست رێبه‌رایه‌تی حیزب یان بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی بووه ده‌بێ شوێن بۆ بیر‌و فیزیكێكی نوێ هه‌موار بكات, نه به‌و واتایه كه‌ته‌نها فیزیك بگۆرِدێت و گه‌نجێ له شوێنی به‌سالاَچوویه‌ك دا‌نیشێت وه‌ك چۆن له‌م دواییانه‌دا له برِێك حیزب‌دا ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه، به‌ڵكو گرنگ فیكر وتێگه‌یشتنه، واته سه‌رده‌مێك كه خواست و ویستی كۆمه‌ڵگه به هه‌موو چین وتوێژێكییه‌وه گۆرِانی به‌سه‌را هاتووه, ناكرێ و مه‌عقول نیه كه كه‌سێك خۆی به پێشاهه‌نگی خه‌ڵك بزانێ كه‌چی ئاگاشی له ئاوات و خواسته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مرِۆمان نه‌بێت. بۆیه جیلی نوێش مافی خۆیه‌تی خۆی له حیزبێك كه هه‌ڵقولاَوی بیرۆكه و خواستیه‌تی ببینێته‌وه و چیدی وه‌ك رِه‌شه له‌شكر چاوی لێنه‌كرێ.
ئه‌وجار بوونی هه‌مووی ئه‌م كه‌م و كورتییانه كه زۆریش سروشتی و ئاسایین ده‌ستیان به‌ده‌ستی یه‌كه‌وه دا تا یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان ئیعلانی مه‌جودییه‌تی سیاسی بكات.
زرێبار پرێس: دروشمی سه‌ره‌کی ئێوه چییه؟
موحسین باوه‌جانی(ئاسۆ): وه‌ك دروشم، دروشمی ئێمه فێدرالیزمه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر واقیعی كوردستان و ئێران و دۆخی جیهانی برِیاری له‌سه‌ر دراوه پێكهاته‌ی موزاییكی ئێران پێویستی به سیستمێكی فێدرال دیموكرات هه‌یه كه‌تێیدا مافی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێشێل نه‌كرێ پێم وایه بۆ ده‌سپێكردن و سه‌ره‌تایه‌ك بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی تواناكانی كورد له هه‌موو بوارێكی خۆیدا، باشترین ده‌سپێك فێدرالیزمه، كه‌متر له فێدرالیزم نرخ و قیمه‌تێكی سیاسی نییه و پله‌یه‌ك سه‌ره‌وه‌ی فێدرالیزمیش دیاره كات و ساتی نییه و دوایش ده‌بێ له قۆناغی فێدرالیزمه‌وه ده‌ربازی ئه‌و قۆناغه بین واته بێ ئه‌زموون و بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی بارودۆخ بكه‌ین ناكرێ پارووی گه‌وره هه‌ڵگرین. هاوكات ئه‌مه‌ش –فێدرالیزم - هیچ ده‌ربه‌ستییه‌كی نییه و مومكینه له قۆناغێكی دیكه‌دا ئه‌و دروشمه بگۆرِێن، خواستی خه‌ڵك چی بێ و چۆن بێ, ده‌بێ به‌رنامه و ستراتژییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه دارِێژرێت.
زرێبار پرێس: پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆتان له کوردستان چۆن ده‌بینن؟
موحسین باوه‌جانی(ئاسۆ): به برِوای من كه‌سێك كه باس له پێگه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی بكا و هاوكات مه‌زنده‌ی پێگه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی خۆی بكات و ته‌نانه‌ت پێگه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی خۆی به نیسبه‌ت حیزبه‌كانی تره‌وه بپێوێ، دیاره ئامانج و به‌رنامه‌كانی له‌سه‌ر چی ئه‌ساسێك درِێژراوه و تێكۆشان و هه‌وڵه‌كانیشی به چ مه‌به‌ستێك و بۆ كێ یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێ بڵێم هه‌ر لایه‌ن وفیكرێك كه له‌گه‌ڵ رۆژ و خواست و ویسته‌كانی ئه‌مرِۆی كۆمه‌ڵگه بگونجێ و به‌م مه‌به‌سته‌ش كاری بۆ بكات دیاره پێگه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی له‌ناو خه‌ڵكدا چۆن ده‌بێ.
زرێبار پرێس: ئایا ئێوه هێزی پێشمه رگه‌تان هه‌یه؟ له‌سه‌ر چالاکی هێزی پێشمه‌رگه چۆن بیر ده‌که‌نه‌وه؟
موحسین باوه‌جانی(ئاسۆ): هێزێك به ناوی هێزی پێشمه‌رگه لای ئێمه بوونی نییه، هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستم وشه‌ی پێشمه‌رگه به پێ ی پێناسه‌ی حیزبه‌كانی تره‌وه‌یه، واته هێزێكی سه‌ربازی رێك و پێك، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر هه‌بێ، به‌لاَم ئه‌وه شتێكی ئاشكرایه كه بۆ به‌رگری له خۆمان هێزی به‌رگریمان هه‌یه.
هه‌ر له‌م رِووه‌وه ئه‌ندامانی ئێمه به ناوی كادره‌وه پێناسه ده‌كرێن ئه‌مما چۆن له ناو حیزب دا كادرمان هه‌یه، له شار و شارۆچكه‌كانی رۆژهه‌لاَتی كوردستانیش سیستمێكی هاوچه‌شنمان هه‌یه كه پێشمه‌رگه‌ش به پێناسه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆیه‌وه به‌شێكه له‌و رێكخستنانه.
بۆ وه‌لاَمی به‌شی دووهه‌می پرسیاره‌كه‌تان ده‌بێ بڵێم تا مه‌به‌ست له چالاكی چی بێ، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتان چالاكی چه‌كدارییه ده‌بێ بڵێم كه ئێمه برِوامان به چالاكی چه‌كداری نییه و ئه‌مه‌شمان زۆرجار له قسه و باسه فه‌رمییه‌كان راگه‌یاندوه، وه‌ك ئاماژه‌م پێدا هێزی پێشمه‌رگه لای ئێمه بوونی نییه له‌م رووه‌وه دیاره كه برِامان به‌و چالاكییانه‌ش كه لێ دوام نییه ئه‌گینا ئێمه‌ش وه‌ك زۆر هێزی تر بووین، له لایه‌كی دیكه‌وه رووبه‌و كه‌س ولایه‌نانه‌ی كه برِوایان به‌و چه‌شنه چالاكییانه هه‌یه قسه‌م ئه‌وه‌یه كه: به راستی ئیدی سه‌رده‌می ئه‌و جۆره چالاكییانه نه‌ماوه، ئه‌و سه‌رده‌مه تێپه‌رِی كه تاقم تاقم و ده‌سته ده‌سته به كێ‌و و شاخه‌كانی كوردستان هه‌ڵگه‌رِێین و بیانكه‌ین به سه‌نگه‌ر، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته چه‌نده سوودی هه‌یه بۆ ئه‌و لایه‌نه كه چالاكی سه‌ربازی ده‌كا، چه‌ند قات زه‌ره‌ری هه‌مووان ده‌گرێته‌وه.
به پێچه‌وانه‌ی زۆر لایه‌نی تر ئێمه له‌سه‌ر چالاكی دیدوبۆچوونێكی ترمان هه‌یه ئێستا به ناوی پێشمه‌رگه بێ یان كادر یا هه‌ر ناوێكی تر، خه‌باتی ئه‌مرِۆی ئێمه(ئۆپۆزیسیۆن) ته‌نها و ته‌نها خه‌باتێكی ناسیۆنالیستی یا سوسیالیستی نییه، ئێمه ده‌بێ كه‌مێك به‌رفراوانتر و چاوكراوه‌تر سه‌رنجی رۆژهه‌لاَتی كوردستان بده‌ین، ئایا خه‌بات و ماندوو بوون ده‌بێ ته‌نها بۆ ناسیۆنالیزمێكی سه‌ره‌تایی بێ، یان ته‌نها چه‌پی كلاسیك ده‌بێ ته‌وه‌ری ئه‌م هه‌وڵ ماندووبوونه بێ ؟ نا، به برِوای من ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كان بۆ پێكانی ئه‌و ئامانجانه وه گه‌رِ بكه‌وێ ته‌نها رووبه‌رووی شكستی سیاسی ده‌بێته‌وه.
ئێستاش له ئاست دنیادا مامڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ناسیۆنالیزم و چه‌پ به‌عام گۆرِان به‌خۆیه‌وه ئه‌بینێ كه‌واته له ئه‌ساسدا تێكۆشان بۆ چه‌سپاندنی ناسیۆنالیزمی سه‌ره‌تایی و چه‌پی رادیكاڵ ته‌نها با له قه‌فه‌ز كردنه و هیچی تر.
خه‌بات له رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی و پاڵپشتی و یارمه‌تی njo كان لای ئێمه گه‌لێك پیرۆزه و بۆ دامه‌زراوه‌یی كردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكرات به پێ ی توانایی خۆمان هه‌وڵی خۆمان داوه و به وزه‌یه‌كی زۆرتره‌وه به‌رده‌وامین و چاوه‌رِوانی ئاینده ده‌كه‌ین.
زرێبار پرێس: ئێوه سنووری هه‌ڵسووڕانتان پارچه‌یه‌کی تایبه‌تی کوردستانه یان له‌هه‌مو پارچه‌کانی کوردستان چالاکی وهه‌ڵسووڕانتان هه‌یه ؟
موحسین باوه‌جانی(ئاسۆ): دیاره ناوی رێكخراوه‌كه‌مان" یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان" ه، وه‌ك له ناوه‌كه‌ی دا دیاره كوردستانییه، ئه‌مما سنوری كاروخه‌باتی ئێمه وه‌ك ناوكی كاری سیاسیمان رۆژهه‌لاَتی كوردستانه. پاشان وه‌ك چالاكی له سنوره‌كانی دیكه‌ی كوردستان, ده‌بێ بڵێم چالاكیمان نییه ئه‌مما وه‌ك هات و چۆ و هاوكاری سیاسی و په‌یوه‌ندی دۆستانه, له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ته‌عامول و په‌یوه‌ندیمان هه‌یه.
زرێبار پرێس: به ڕای تۆ جیاوازی رێکخراوه‌که‌ی ئێوه‌و هێزه‌کانی تری کوردستانی له‌چی دایه؟
موحسین باوه‌جانی(ئاسۆ): وه‌كو چۆن باسی هۆكاره‌كانی دامه‌زراندنی یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان‌م كرد دیاره جیاوازی زۆره. من له وتارێكی تایبه‌تدا به شێوه‌یه‌كی كورت ئه‌و شتانه‌م باس كردوه.
له واقیعدا یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان حیزبێكی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مییه و هاوكات له‌هه‌ل و مه‌رجێكی ئارام و دۆخێكی شیاو و هه‌ستیاری مێژوویی, وه‌ك زه‌روره‌تێك دامه‌زراوه، به‌لاَم دیاره حیزبه‌كانی تر به‌رهه‌می قه‌یران بوونه. پێكهاته‌ی رێكخراوه‌ییمان نوێترین پێكهاته‌ی رۆژه كه ئه‌م پێكهاته‌یه به‌داخه‌وه له لایه‌نه‌كانیتر دا نابینرێ و سیستمی وان هێره‌می و ئاناتۆمییه‌كی ماركسیست لینینیستی هه‌یه، له جیهانی ئه‌مرِۆدا سیستمه‌كان له‌گۆرِان دان واته هه‌ر ئه‌مرِۆ سیستم و پێكهاته‌ی به‌رِێوه‌به‌ری به نیسبه‌ت سبه‌ی كۆن و ناكارامه ده‌بێ.
سه‌ره‌رِای جیاوازی له سیستمدا پێكهاته‌ی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی به ته‌واوه‌تی گه‌نجه، واته هه‌موو شتێك به‌گه‌نجه‌وه ده‌سپێده‌كا و به گه‌نجیشه‌وه كۆتایی پێ دێ. له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه چوارچێوه‌ی دوگم و ره‌ها ورده ورده تێك ده‌شكێن لای ئێمه به پێچه‌وانه‌وه‌یه تازه تازه ناسیۆنالیزمی سه‌ره‌تایی و چه‌پی ئۆتۆپیایی زیندوو ده‌بنه‌وه و باس له‌بوون و پرۆژه ده‌كه‌ن، ئه‌وانه هه‌مووی ئه‌زموون و كاركرد و دواهاتی وێرانكه‌ری خۆیان داوه‌ته‌وه، بیرێكی فاناتیك له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئه‌مرۆ دا ناگونجێ ئه‌وه‌ی ئێستا و سۆزی ده‌یهه‌وێ نوێ بوونه‌وه و نوێ بوونه‌و و نوێ بوونه‌وه‌یه.
زرێبار پرێس: تا چ‌راده‌یه‌ک ئاواته‌کانی هه‌موچین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان له دروشمه‌کان وپێڕه‌وی رێکخراوه‌که‌تاندا ده‌بینی؟
موحسین باوه‌جانی(ئاسۆ): به‌رِای ئێمه دروست كردنی سنوور و چوارچێوه بۆ جه‌ماوه‌ر و دابه‌ش كردنیان به چین و ده‌سته‌ی جیاوازه كه تێكۆشان و خه‌بات ته‌نها له پێناوی یه‌ك له‌و چینانه بێت ئه‌ركێكی سیاسی نییه، دیاره ئێستا بارودۆخی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی و ئێمه‌ش وه‌ك یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان، دۆخێكی زۆر جیاوازمان به‌نیسبه‌ت ئه‌وه‌وه كه حیزبێك له ناوخۆ بێ و له دۆخێكی ئازاد دا كار و چالاكی بكات هه‌یه ئێستا مومكینه ئه‌م كار‌و چالاكییه تایبه‌ت به چینێك بێ یا به‌رفراوانتر، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه زۆر به‌رنامه و پرۆژه هه‌ن كه كات وساتی جێبه‌جێ كردن یا به‌ئه‌نجام گه‌یاندنیان له حاڵه‌تی ئۆپۆزیسیۆن بووندا نییه و ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ سه‌رده‌می به ده‌وڵه‌ت بوون یا سه‌رده‌مێك كه حیزبه‌كان بتوانن له كوردستانێكی ئازاد‌دا كاروچالاكی خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتیك به ده‌سپێبكه‌ن، له لایه‌كی تره‌وه هه‌وڵ وتێكۆشان بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافی چینه جیاجیاكان هاوكات كه ئه‌ركێكی سیاسی وكۆمه‌لاَیه‌تییه به‌لاَم له جه‌غزی كاروچالاكییه‌كانی یه‌كێتی ورێكخراوه جۆراوجۆره‌كان دا خۆی ده‌بینێته‌وه, كه‌واته به‌رنامه و په‌یرِه‌وی ئێمه تایبه‌ت به چینێك نییه له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا خه‌بات بۆ دامه‌زراوه‌یی كردنی دیموكراسی و هه‌وڵ بۆ سه‌قامگیركردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی لیبرال دیموكرات له پێشه‌وه‌یه. به شوێن چه‌سپاندی ئه‌م ئامانجه‌دا نه‌ك چینێك و دوو چین ده‌توانین ئاوات و خواسته‌كانی خۆیان به‌ده‌ست بێنن به‌ڵكو هه‌ر چینێك ده‌توانێ ماف و داواكاری خۆی به یارمه‌تی یاسا و رێسای په‌سه‌ندكرا و قه‌بووڵكراوی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكرات ده‌سته‌به‌ر بكات.
ئه‌مما به نیسبه‌ت ئه‌وه كه ئاوات و خواسته‌كانی چ توێژ و قشرێك ره‌نگدانه‌وه‌ی له په‌یرِه‌و و دروشمی حیزبیماندا هه‌یه ده‌بێ بڵێم له‌به‌ركو ئه‌ساس و كۆڵه‌كه‌كانی ئه‌م رێكخراوه, زۆر مۆدێرِن و نوێ یه دیاره كاركرد و خواسته‌كانیشی بۆ مرۆڤێكی ئه‌مرِۆییه. مه‌به‌ستم له مرۆڤی ئه‌مرِۆیی فیكری ئه‌مرِۆیی و وزه‌ی تازه‌یه نه‌ك فیكرێكی كۆن و دوگم و فیزیكێكی پیر و بێ كه‌ڵك، ئێستاش نه ئه‌وه‌یه كه ئێمه بۆ خۆمان بمانه‌وێ تایبه‌ت به توێژ وقشری گه‌نجی كۆمه‌ڵگه هه‌وڵ وتێكۆشان بده‌ین و كاری سیاسی بۆ بكه‌ین و سه‌رچاوه‌ی فیكری و فیزیكیمان له‌وان بێ به‌ڵكو ئۆتۆماتیك موعادیله‌یه‌ك سازده‌بێ واته بیری نوێ , هێزی تازه و لاوی ئه‌مرِۆی ئه‌وێ و به پێچه‌وانه‌شه‌وه، هاوكات ئاشكرایه فیكر و ئه‌ندێشه‌ی دوێنێش كێ ی ئه‌وێ.
زرێبار پرێس: نێوانتان له‌گه‌ل رێکخراوه‌کانی تری کوردستانی رۆژهه‌ڵات چۆنه؟
موحسین باوه‌جانی(ئاسۆ): ئێمه پێش له‌وه‌ش كه كۆنگره ببه‌ستین و یه‌كێتی دیموكراتی كوردستان سازده‌ین زۆر جار په‌یوه‌ندیمان به رێكخراوه كوردستانییه‌كان به‌عام كردوه، تایبه‌ت ئۆپۆزیسیۆنی كوردی رۆژهه‌لاَت وه‌ك هاوسه‌نگه‌رێك به‌رده‌وام جێ ی ئیهتمامی ئێمه بوون، دوای دامه‌زراندنیش وه‌كو حیزبێكی سیاسی هه‌میشه هاتووچۆی حیزبه‌كانمان كردوه ئه‌مه‌ش دوولایه‌نه بووه. تا ئه‌و شوێنه‌ی توانا‌مان هه‌بووه هه‌وڵمانداوه تا په‌یوه‌ندییه‌كانمان له په‌یوه‌ندییه‌كی رووتین و ئاسایی ده‌رباز بێ و بتوانین كارێكی هاوبه‌ش له هه‌ر ئاستێك دا بكرێ بیكه‌ن ئه‌مما تا هه‌نووكه‌ش هیچ كارێكی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ هیچ حیزبێكی كوردی نییه.
زرێبار پرێس: ڕاتان سه‌باره‌ت به پێک هێنانی به‌ره‌ی کوردستانی چییه؟
موحسین باوه‌جانی(ئاسۆ): بۆ كه‌سێك شاراوه نییه كه به‌ره‌ی كوردستانی چه‌نده ده‌توانێ ئۆپۆزیسیۆنی كوردی له قه‌یرانی هه‌نووكه‌یی ده‌رێنێ, ئه‌شتوانێ خاڵه لاوازه‌كان كه‌م كاته‌وه یان بۆ كاتیش بووبێ بیشارێته‌وه، بێشك به‌ره‌ی كوردستان وه‌ك زۆرجار باسمان كردوه زه‌روره‌تێكی مێژووییه، جوولاَنه‌وه‌یه‌كی مێژووییه كه‌ده‌توانێ ئاقاری هه‌نووكه‌یی به‌ره‌و ده‌سكه‌وتێكی به‌هادار به رِێ كات، به‌داخه‌وه پێش له‌وه حیزبه‌كان تووشی دابرِان و ئینشیعاب بن و قه‌یرانه‌كه‌یان گه‌لێك قووڵ بێت هه‌ل و مه‌رج بۆ دروست بوونی به‌ره له‌بارتر بوو, به‌لاَم نه‌كرا و ئه‌وه‌ش هۆكاری ناوخۆیی و ده‌ره‌كی حیزبه‌كانی تێدا ده‌خیل بوون، ئێستاش كه هه‌ر سات و كات چاوه‌رِوانی دابرِان و جیابوونه‌وه‌ی تر ده‌كرێ پرۆژه‌ی به‌ره هه‌ر وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و بێشك گرنگترین پرۆژه‌یه بۆ كارێكی هاوبه‌شی سیاسی له ئاست حیزبه‌كانی رۆژهه‌لاَتی كوردستان دا، به‌لاَم دیاره ئێستاش كێشه‌ی جۆراوجۆر و نوێ تر هاتۆته‌گۆرِێ و حه‌وت خانی رۆسته‌می بۆدانراوه كه‌واته ساز نابێ. سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ش ئێمه له هه‌ر به‌ره و ئیتلافێك كه به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردی تێدا بێ و دژی مه‌ساڵح و مه‌نافعی كورد نه‌بێ به‌شدار ده‌بین.
زرێبار پرێس: ئێوه رۆژنامه، بڵاو کراوه، یان گۆڤارێکی تایبه‌ت به رێکخراوه‌که‌تان هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر هه‌تانه له‌و بابه‌ته‌وه بدوێ؟
موحسین باوه‌جانی(ئاسۆ): هیواێ نوێ ناوی رۆژنامه و بلاَوكراوه‌یه‌كه كه تایبه‌ت ئۆرگانی راگه‌یاندن ده‌ریده‌كات و تا هه‌نووكه‌ش 28 ژماره‌ی چاپ و بلاَوكراوته‌وه، ناوه‌رِۆك و ئامانجی سه‌ره‌كی "هیوای نوێ" شرۆڤه‌ی خاڵه‌لاوازه‌كانی خه‌باتی كوردی و پێشنیار بۆ چاره‌سه‌رییانه و بایه‌خ به خه‌باتی مه‌ده‌نی و دروستكردنی دید وبۆچوونێكی سیاسی نوێ به‌نیسبه‌ت رووداوه‌كان و موعادیله سیاسییه‌كان ده‌دا و واقعییه‌ته‌كانی ئه‌مرِۆی دۆزی كورد ده‌خاته‌رِوو و هه‌ڵوێست ومامڵه‌كردنی عه‌قلانیش به نیسبه‌ت ئه‌و واقعییه‌ته‌وه پێشكه‌ش ده‌كا به كورتی ده‌توانم ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر بڵێم.
زرێبار پرێس: قسه‌ت رووبه‌خه‌ڵک و خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕی زرێبار‌چییه؟
موحسین باوه‌جانی(ئاسۆ): له كۆتاییدا ده‌ست خۆشی ده‌كه‌م له به‌رِێزتان و هاوكارانتان له‌م ماڵپه‌رِه و هیوادارم كه سه‌ركه‌وتوو بن. ته‌نها قسه‌ی من روو به خه‌ڵك و خوێنه‌ران ئه‌وه‌یه كه ره‌واڵه‌ت و قاڵبی ساخته‌ی شته‌كان نه‌بینن و به حاڵی بوونێكی سیاسی شته‌كان تاوتوێبكه‌ن.
ئیتر سه‌ركه‌وتووبن.
سازدان وئاماده کردنی: نه‌جیبه مه‌حموودی
ماڵپه‌ڕی زرێبار پرێس
