بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری
نووسینی خوێندکارێک
بزووتنه‌وه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان :بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌وڵ وتێکۆشانێکه‌بۆ وه‌لانانی زووڵم ، دژبه‌پێشێل کردنی مافه‌کان وه‌ستان و پێک هێنانی ئاڵ وگۆڕی دێته‌ئاراوه که‌ئاستی کاریگه‌ری ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆسه‌رئاستی به‌ربڵاوی بزووتنه‌وه‌که‌که‌تاچه‌نده کاریگه‌ری هه‌یه. بزووتنه‌وه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بریتین له‌بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاران ، ژنان ، کرێکاران ، پاراستنی مافی مرۆڤ و... .ئه‌م بزووتنه‌وانه‌له‌ئێران هه‌مووساڵێک قوربانی ( ئیعدام و زیندان ) خۆی داوه.
بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری له‌هه‌ر وڵاتێک تایبه‌تمه‌ندی وجیاوازی خۆی هه‌یه،له‌باروودۆخی ئێستای ئێران بزاڤی خوێندکاری وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی به‌رچاو یه‌کێک له‌و بزاڤه‌کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌یه‌که‌له‌په‌نای ژنان وکرێکاران ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه‌و قوربانی داوه. بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری له‌چوارچێوه‌ی بزووتنه‌وه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندایه‌وهه‌وڵی خۆی بۆ کاریگه‌ری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاوده‌سه‌ڵات ئه‌داوهۆکاریکه بۆزه‌ق وتیژ کردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری.
کێشه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا بۆ بزاڤه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌به‌ستینێک دایه‌وهاوبه‌شن به‌ڵام ئه‌م کێشانه‌به‌تایبه‌تی بۆ ژنان و خوێندکاران به‌رچاوتره، که‌لێره‌شدا ده‌بێ بگووترێ بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری زۆرچالاکانه‌ئه‌و کێشانه‌ی نیشان داوه‌و له‌م بواره‌شدا کاریگه‌ری باشی هه‌بووه.مێژووی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری له‌ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ 50ساڵ له‌وه‌پێش که‌ناوه‌ڕاستی خاڵه‌که‌دێته‌سه‌ر شازده‌ی سه‌رماوه‌ز,دانانی ڕێکه‌وتی 16ی سه‌رماوه‌ز وه‌ک ڕۆژی تایبه‌ت و هێمای هاوبه‌شی چالاکانی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاریه , له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که بۆن و به‌رامه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌گرانه وڕادیکالی هه‌یه، به چه‌شنێک، جه‌خت کردنه‌وه‌یه‌کی دووباره شه له سه‌ر ئامانجه گشتییه‌کانی بزووتنه‌وه‌یه‌کی مودێرن و به‌رچاو که به جۆرێک له جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤیش‌دا هاتوون و کۆمه‌پگایه‌کی کراوه و ئازاد وه‌ک هیواوئاوات چاوی لێده‌که‌ن. خوێندکاران خۆیان به‌هاوجنسی بزووتنه‌وه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی تر ده‌زانن ، کاتێ تاکیکی کۆمه‌ڵگا له‌ئاستیکی فیکری خواره‌وه‌دێته‌زانکۆ له‌پاڵ ئاشنا بوون له‌گه‌ڵ وه‌زعی سیاسی ، ئابووری و... دا هه‌ست به‌نابه‌رابه‌ری ده‌کا وزیاترله‌جاران له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگاوتاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگاکه‌ئاشنا ده‌بی و دێته‌ناو ئه‌م پرۆسه‌یه‌وه‌بۆیه‌هه‌ست ده‌کا ده‌بێ له‌م ده‌رفه‌ته‌که‌زانکۆ بۆی ڕه‌خساندوه‌به‌باشی که‌ڵک وه‌ر بگرێت . هه‌روه‌ها گه‌لیک ئامووزشی فیکری و مودێڕنی زانستیشی ده‌درێت که‌ئه‌مانه‌خۆی ده‌ست به‌ده‌ستی یه‌که‌وه‌ده‌ده‌ن وده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌که‌خوێندکارهه‌ست به‌ده‌نگێکی به‌رهه‌ڵه‌ست بکات و وه‌کوو تاکێکی دژبه‌سوننه‌ت ، عه‌داڵه‌تخواز و به‌رهه‌ڵه‌ستکار بێته‌ئه‌ژمار، که‌وابوو بوونی زانستگا وبوونی خوێندکاربه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌وه ده‌توانێ هێزێک بۆ بزووتنه‌وه‌درووست بکات واته‌بزووتنه‌وه‌ی خویندکاری.
تاکه‌کانی تری کۆمه‌ڵگا وه‌کوو کرێکاران له‌زانکۆ و زانست به‌دوورن و به‌شێکن له‌بزووتنه‌وه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وخوێندکاریش نه‌وه‌ک کرێکار به‌ڵکوو وه‌کوو بزووتنه‌وه‌یه‌ک هاو پشت ویاریده‌ری ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه نه،جیاوازیه‌ک که‌هه‌یه‌ئه‌وه‌یه‌که بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاری و شێوه‌ی ناڕه‌زایی دربڕینی خوێندکاران به‌شێوه‌یه‌کی زه‌ق تر وزانستی تره.دیاره بزووتنه‌وه‌ی ژنانیش که به‌شێوه‌یه‌کی زانستی کار‌و چالاکی له‌سه‌ر ده‌کرێت، گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ره‌تاکه‌ی - له زانکۆ وه ئه‌و پتانسیه‌ڵه‌ی به‌ده‌ست هێناوه وه‌ک ده‌ڵێن مامۆستایانی ئێسته قوتابیانی دوێنێ بوون. خوێندکارێک که له زانکۆ چالاکی بزووتنه‌وه‌ی خوێندکاریه له دوای ده‌رچوونی له زانکۆش هه‌ر چالاکه به‌ڵام به‌و جیاوازیه‌وه که له ڕێگه‌یه‌کیتره‌وه ده‌نگی به‌رهه‌ڵه‌ستی خۆی به‌رز ده‌کاته‌وه ئێستا بزووتنه‌وه‌ی ژنان بیت یان هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌کی تر.
بزووتنه‌وه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌وڵاته‌پێشکه‌وتووه‌کانیشدا بوونی هه‌یه‌به‌ڵام به‌جیاوازی گه‌لێک له‌گه‌ڵ ئیراندایه، باروودۆخی ئێستای ئێران ، کێشه‌ی سیاسی ، ئابووری ، فه‌رهه‌نگی ودادوه‌ریه‌وبزووتنه‌وه‌کان وه‌کوو ڕه‌خنه‌گر له‌و باروودۆخه‌سه‌رهه‌ڵده‌د ه ن و بۆ باشتر بوونی دۆخه‌که‌ده‌ست ده‌ده‌نه‌به‌رهه‌ڵه‌ست و ... که‌له‌گه‌ڵ توند‌و تیژی به‌ره‌و ڕو ده‌بنه‌وه.به‌ڵام له‌وڵاتێکی پێشکه‌وتووی ئه‌ورووپی ده‌سه‌ڵات به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی خواسته‌کان وجیا کردنه‌وه‌ی باش له‌خراپه‌ده‌که‌وێته‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ر کردنی نه‌ک سه‌رکوت کردن .
ارسال مقاله : joghrafiastudents@yahoo.com
تێبینی ئه‌م بابه‌ته له ماڵپه‌ڕی خوێندکارانی جوغرافی زانکۆی مه‌ریوان ه‌وه کۆپی کراوه
