شاشه‌یه‌کی
یه‌ک ره‌نگ ؟
کۆمه‌ڵه TV له روانینێکدا
ن.فوئاد ئازادی
کۆمه‌ڵه (مه‌به‌ست رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران)،یه‌کێک له‌و پارتانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه که له ماوه‌ی نزیک به 3 ساڵی رابردوودا بۆته خاوه‌ن که‌ناڵی ئاسمانی. دیاره دوای رۆژهه‌ڵات تی ڤی که له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگیری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێرانه‌وه( حیزبی کۆمه‌ڵه‌ی کوردستانی ئێستا) دا‌مه‌زراوه، دووهه‌م که‌ناڵی ئاسمانیه که له‌لایه‌ن پارتێکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له تاراوگه پرۆگرام (به قسه‌ی به‌رێوه‌به‌رانی)روو به هه‌مو چین و توێژه‌کانی خه‌لکی کوردستان بڵاو بکاته‌وه.
به پێ پێناسه‌یه‌کی گشتی ئامرازه‌کانی راگه‌یاندن وه‌ک رۆژنامه،گۆڤار،رادیۆ،ته‌له‌ڤزیۆن ... ئاوێنه‌ی باڵانوێنی رێباز و بۆچونی ئه‌و که‌س،گروپ یان ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ته‌یه که له پشتێوه‌یه‌تی و هه‌ستاوه به ده‌رکرد یان بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ت و پرسانه‌ی که له‌و ئامرازانه‌ی راگه‌یاندندن دا په‌خش ده‌کرێن.ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش وای دانێن که ئامرازه‌کانی راگه‌یاندن ده‌ور ده‌بین له شکل پێدانی روانگه‌و کلتوری به‌ردانگه‌کانیان دا‌و ده‌توانن کلتورێکی تایبه‌ت و روانینی تایبه‌ت پێک بێنن،ئاسایی که ئه‌و پرسیاره‌ش له خۆمان و به‌رێوه‌به‌رانی ته‌له‌ڤزیۆنی کۆمه‌ڵه به گشتی و رێبه‌ری کۆمه‌ڵه به تایبه‌تی بکه‌ین که ده‌زگای راگه‌یاندی کۆمه‌ڵه له وانه کۆمه‌ڵه تی ڤی چ ده‌ورێکی هه‌یه له شکل دان به بیری پێشکه‌وتنخوازانه‌ی ناو کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی کوردستان؟پیمان وا نییه که ئه‌گه‌ر بینه‌رانی ئه‌و که‌ناڵه هه‌مو ئه‌و په‌یام و راسپاردانه‌ی کۆمه‌ڵه وه‌رگرن که ئه‌و که‌ناڵه بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌کات له داهاتودا کۆمه‌ڵگایه‌کی داخراوی پێچه‌ڵاو پێچمان ده‌بێ که راست کردنه‌وه‌و هێنانه‌وه سه‌ر رێڵی ته‌نانه‌ت ئاسایی ئێستای کارێکی گه‌لێک دژوار ده‌بێ؟باشه به‌رێوه‌به‌ران و رێبه‌ری کۆمه‌ڵه تا ئێستا رۆژێک له رۆژان خۆیان ته‌نیا وه‌ک بینه‌ر نه‌ک کارناسێکی کۆمه‌ڵناسی (که کۆمه‌ڵه تێیدا نییه) به دیار چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کی ئه‌و که‌ناڵه‌وه دانیشتن تاکو بزانن خه‌ریکن چ شتێک رو به کۆمه‌ڵگا بڵاو ده‌که‌نه‌وه؟باشه تا ئێستا بیریان له ئه‌وه کردۆته‌وه که ئه‌و که‌ناڵه له ناو شه‌پۆله به هێزه‌کانی راگه‌یاندنی به پێچه‌وانه‌ی ئایینی و سه‌رمایه‌داری نوێنه‌رایه‌تی کام چین و توێژی کۆمه‌ڵگا ده‌کات و تووی راسته‌قینه ده‌پژێنێ؟
به داخه‌وه وا وێده‌چێ کێشه‌و چاڵ هه‌ڵکه‌ندن و بوختان هه‌ڵبه‌ستن بۆ نه‌یارانی ناو خۆیان مه‌جالێکی وا رێبه‌ری کۆمه‌ڵه نه‌هێشبێته‌وه که جارێک دانیشن خۆ به خۆ ئه‌و پرسیارانه له یه‌کتر بکه‌ن.یان ره‌نگه هه‌مویان ئه‌قڵیان ناوه‌ته سه‌ر یه‌ک و به ئه‌وه گه‌یشتون که ئه‌وه شێوه ته‌بلیغێکی شیاوه.دیاره ئه‌گه‌ری دووهه‌م له راستی نزیک تره چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌قڵی سلیمیان هه‌با یه‌که‌م: به‌و جۆره له گه‌ل نه‌یارانی ناو خۆیانن نه‌ده‌جوڵانه‌وه‌و دووهه‌میش ره‌وانکاوانه‌تر هه‌ڵده‌ستان بۆ دانانی به‌رنامه له که‌ناڵه‌که‌یان.
که‌ناڵی ئه‌سمانی کۆمه‌ڵه نه ده‌نگ و ره‌نگی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی روژهه‌ڵاتی کوردستان،نه هاواری کرێکاری کوردستان،نه ئاوێنه‌ی باڵا نوێنی هه‌مو کۆمه‌ڵه‌یه،به‌ڵکو ره‌نگدانه‌وه‌ی لایه‌نێکی دیاری کراوی ناو ئه‌و رێکخراوه‌یه‌یه که ئێستا ئێبراهیمی عه‌لیزاده سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات.به کۆرتی ده‌توانین بلێن کۆمه‌ڵه تی ڤی ته‌له‌ڤزیۆنی شه‌خسی سکرتێری کۆمه‌ڵه‌یه تاکو ته‌له‌ڤزیۆنی ته‌نانه‌ت هه‌مو کۆمه‌ڵه به جیاوازی بۆچونه‌کانێوه.دوو ساڵ و چه‌ند مانگ له ده‌ست به‌کار بونی ئه‌و که‌ناڵه تێپه‌ر ده‌بێ ئایا ئێمه له‌و ماوه‌یه‌دا بێچگه له چه‌ند ده‌م و چاوێک ده‌م وچاوی ترمان دیوه.ئه‌و که‌ناڵه بۆته که‌ناڵی چه‌ند که‌سێکی دیاری کراو که ماوه‌ی دوو ساڵ و نیود اته‌نیا کۆمه‌ڵێک شتی فورمالێته‌ی دیکته کراو جا هه‌ر کامه به ئه‌ده‌بیات و زاراوه‌ی خۆی دوو پات و سه‌د پاتیان ده‌که‌نه‌وه.رێک وه‌ک "مرۆڤ و ته‌له‌ڤزیۆنه‌که‌ی به‌رنامه‌ی به‌رنامه‌ی کوردساتی لێهاتووه،هه‌ر بیگۆڕه‌و هه‌مان دم و چاو به‌ڵام باسێکی جیاواز.ئه‌و کۆمه‌ڵه که‌سه که هه‌مویان له موریدانی بێ ئه‌م لاو ئه‌ولای ئێبراهیمی عه‌لیزاده‌ن هه‌ر جاره‌و به جۆرێک ده‌رده‌که‌ون.شه‌وێکی له به‌رنامه‌یه‌کدا وه‌ک پێشکه‌شکار(موجری)،شه‌وێکی تر‌و له به‌رنامه‌یه‌کی فارسی‌دا وه‌ک میوانی به‌رنامه ،هه‌مان شه‌و له راپۆرتێک‌دا وه‌ک کۆڕ گێڕ به زمانی کوردی.له راپۆرتی سبه‌ی شه‌و دا وه‌ک وته‌بێژی بۆنه‌یه‌کی تر به زمانی فارسی،له سالیادی ته‌له‌ڤزیۆنه‌که وه‌ک به‌رێوه‌به‌ری ئه‌و که‌ناڵه ده‌رده‌که‌ون.خۆ ئێوه ده‌ڵێن کۆمه‌ڵه بۆته بزوتنه‌وه‌یه‌ک و له چوار چێوه‌و شکلی رێکخراوه‌یی ده‌رچووه،باشه ئه‌و به‌ناو بزوتنه‌وه‌یه هه‌ر خاوه‌نی ئه‌و چه‌ند که‌سه‌یه که راو بۆچونه‌کانیان هی خۆیان نییه؟ئه‌و هه‌مۆ کۆنه پێشمه‌رگه‌و له ده‌ره‌وه‌ن باشه بۆ نایانهێنن ببن به خه‌باتکاری ئه‌و که‌ناڵه؟له ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵ و نێوه‌دا بێچگه له ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بۆ به ده‌گمه‌ن که‌سێکی تر له سه‌ر ئه‌و شاشه‌یه دیتراوه؟
وڵامی ئه‌و پرسیارانه ده‌بێ چی بێ جیا له ئه‌وه‌ی که به تایبه‌تی ده‌مارگرژییه‌کی وشکی جناحی و به گشتی رێکخراوه‌یی به سه‌ر ئه‌قڵی به‌رێوه‌به‌ران و زۆرینه‌ی رێبه‌ری کۆمه‌ڵه‌دا زاڵ بێ.
چاو له‌و ته‌له‌ڤزیۆنه که‌ن.دوکتورێکی خۆماڵی شه‌وێک له سه‌ر ڤایرۆسی کولێرا،شه‌وێکی تر له سه‌ر سورێژه و له به‌رنامه‌یه‌کی تردا له سه‌ر مێکوته‌و هه‌ڵامه‌ت و بۆقژه وتووێژی له گه‌ڵ ده‌کرێ.هه‌مان دوکتوری خۆماڵی شه‌وێکی تر وه‌ک کارناسی سیاسی بۆ ستودیۆ بانگ ده‌کرێ سه‌باره‌ت به فێدرالیزم پرسیاری جۆراوجۆری ئاراسته ده‌کرێ و ئه‌ویش بێ ئه‌وه‌ی که شاره‌زایه‌کی ئه‌و توی له سه‌ر ته‌وه‌ره‌که هه‌بێ وڵامی پرسیارێک له سه‌ر فێدرالیزم که کاتی خۆی ئیبراهیمی عه‌لیزاده له دوو هه‌فته‌نامه‌ی پێشره‌ودا بڵاوی کردۆته‌وه کۆپی ده‌کات و ده‌یگێڕێته‌وه.بێ ئاگا که کاکه ئه‌و قسانه‌ی ناوبراو زۆریش نازانستین.
که‌سێکی تر شه‌وێک بانگ ده‌کرێ تاکۆ له سه‌ر هه‌ل و مه‌رجی بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری وڵام به پرسیاری کاکی پێشکه‌ش کار بداته‌وه.ناوبراو به هه‌ر په‌له‌قاژه‌یه‌ک بێ خۆ ده‌گه‌یه‌نێته که‌ناری 45 ده‌قه.سه‌یر ده‌که‌یت شه‌وی دواتری وه‌ک شاره‌زای بزوتنه‌وه‌ی ژنان ده‌رده‌که‌وێ و وتووێژی له گه‌ڵ ده‌کرێ.شه‌وی دواتری وه‌ک کۆمیته ناوه‌ندی وتاری ئه‌و رۆژه پێشکه‌ش ده‌کات.ئه‌وانه‌ی که باس کران چه‌ند نمونه‌یه‌ک بون،شتی وا له کۆمه‌ڵه تی ڤی دا گه‌لێک زۆرن ،له ژمار نایه‌ن.
به‌ڵام با بزانین ئه‌و که‌ناڵه ئاسمانێ په‌ره‌پێده‌ری چ سیاسه‌ت و چ کلتورێکه له ناو کۆمه‌ڵگادا.
وه‌ک فه‌رهادی شه‌عبانی له یه‌که‌م ساتی کرانه‌وه‌ی ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه‌دا له رێکه‌وتی 10 ی رێبه‌ندانی ساڵی 1374 دا له سلف سرویسی زڕگوێز به کۆڵی گریانه‌وه وتی "بۆ یه‌که‌مجار سیمای کرێکار له‌و که‌ناڵه‌وه پیشان ده‌درێ" .ئه‌وه‌ی که ئه‌و قسه‌یه چه‌نده وایه یان نا ئه‌وه ده‌کری قسه‌ی له سه‌ر بکرێ،به‌ڵام له راستی دا وابو کۆمه‌ڵه تی ڤی که‌ناڵێکی تاک ره‌هه‌ندی یان به واتا فارسییه‌که‌ی ته‌ک بوعدیه. له‌و که‌ناڵه‌دا مه‌گه‌ر به‌رنامه‌یان نه‌بێ ئه‌گینا باسێک له لاوان نییه،خوێندکار وروناکبیران بونه سه‌ربازی گوم ناو.شاعیران ،نوسه‌ران،مامۆستایان ،کارمه‌ندان،هه‌ڵسوراوانی مه‌ده‌نی که هه‌ر کامیان توێژێک له کۆمه‌ڵگا پێک دێنن باسیان ناکرێ.تانیا باسی کرێکار و بزوتنه‌وی کرێکاری ده‌کرێ.دیاری کرێکار چینی هه‌ره زۆری کۆمه‌ڵگایه و کۆمه‌ڵه‌ش وه‌ک رێکخراوێکی لایه‌نگری کرێکار ده‌بێ زۆری له ده‌ر بچێ.به‌ڵام ناکرێ توێژه کۆمه‌ڵایه‌تێکانی تریش له بیر بکرێن.باشه بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌ی کوردستان که کۆمه‌ڵه ئیدعا ده‌کا رابه‌ری ده‌کات،ریزه‌کانی ته‌نیا کرێکاری تێیدا.خۆ مێژوی کۆمه‌ڵه وا ناڵێ.به‌ڵام له‌وانه گرینگتر کۆمه‌ڵه تی ڤی وه‌ک کارا ترین ده‌زگای راگه‌یاندنی کۆمه‌ڵه له ناو بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری دا په‌ره پێده‌ری "فیرقه گه‌رای"یه.ده‌وری بوه له دو به‌ره‌کی تێکه‌وتن له ناو ریزی کرێکاراندا.دیاره به هۆی ئه‌وه‌ی که خۆی به داخه‌وه بۆته رێکخراوێکی سێکتی ئیدئولۆژێکی وشک هه‌وڵ ده‌دات له ناو بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری دا هه‌مان سیاسه‌ت و کلتور ره‌چاو بکات.دیاره ئه‌وه بۆته مۆشه‌خه‌سه‌ی چه‌پی ئێران نه‌ک کۆمه‌ڵه به ته‌نیا .
له بواری کلتورێ وه ئه‌و که‌ناڵه په‌ره پێده‌ری ده‌مارگرژی دواکه‌وتوانه‌و وشکی ناسیۆنالیستی و باڵی راستی کۆمه‌ڵگای کوردی بووه.که‌م شاخ و کێوی کوردستان ماوه که ئه‌و که‌ناڵه له خه‌ڵکی گه‌وره نه‌کردبێته‌وه‌و نیشانی نه‌دابێ.که سه‌یری ئه‌و گۆرانێ و کلیپانه ده‌که‌ی که بڵاوی ده‌کاته‌وه زۆرتر وه‌ک که‌ناڵێک که ریکلام بۆ شال و رانک و چۆغه‌ی مه‌ره‌ز و که‌ڵاشی هه‌ورامان و هه‌ڵپه‌رکێ کوردی ده‌کات دیته به‌ر چاو.من کێشه‌م نییه له گه‌ل ئه‌و شتانه به‌ڵام پێشم وایه زۆر شتی تر هه‌یه که ده‌کری پیشانی بینه‌ر بدرێن.گۆرانی عه‌زیز وه‌یسی بڵاو ده‌کاته‌وه که ئاڵای کوردستان ده‌شه‌کێنێته‌وه.باشه ئه‌گه‌ر نایارێکی ناوخۆی به‌رێوه‌به‌ری ئه‌و که‌ناڵه بایه‌و ئه‌و کلیپه‌ی دانابا،چیتان ده‌وت.ئه‌وکات ئه‌وه‌ی مۆرکی قێزه‌ونه لێتان ده‌دان.
په‌ره پێده‌ری هه‌ستی ناوچه‌گه‌ریه‌تی بووه له ماوه‌ی کار کردنی دا.ئه‌ی شاره‌که‌م سلیمانی،ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بێمه‌وه،شاره‌که‌م سنه و... ،به ده‌یان جار بڵاو کراونه‌ته‌وه.په‌ره‌دان به زاراوه‌یه‌کی دیاری کراوو زه‌ق کردنه‌وه‌ی له پێناو هه‌ڵخراندنی هه‌ست و ده‌مارگرژی ناوچه گه‌ریه‌تی ره‌نگه له کورت ماوه‌دا قازانجی بۆ رێکخراوه‌که‌تان هه‌بێ،به‌ڵام ده‌زانن له داهاتودا ده‌توانێ پریشکێک بێت بۆ که‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێکی ماڵ وێرانکه‌ر،یان خۆ فه‌رز کردنی خه‌ڵکی شارێک به سه‌ر شاره‌کانی تردا؟
له په‌ڕاوێزدا
دوێنێ شه‌و به هه‌ڵکه‌وت سه‌ردانی ماڵپه‌ری کۆمه‌ڵه به سه‌رۆکایه‌تی ئێبراهیمی عه‌لیزاده‌م کرد.تایتلێک که به ره‌نگی شینێکی تۆخ له سه‌ره‌وه‌ی لای چه‌پی ماڵپه‌ڕه‌که نوسرابوسه‌ره‌نجمی راکێشا."ماڵپه‌ری نوێی سایتی ته‌له ویزیونی کۆمه‌ڵه"،ئه‌وه ئه‌و تایتڵه بو که یه‌که‌م به هۆی هه‌ڵه‌یه‌کی زه‌ق که تێیدایه ودووهه‌م چونکه له ماله‌وه مه‌نگیله‌مان نییه و ویستم بزانم به‌رنامه‌کانی ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه چیه منی به‌ره‌و لای خۆی راکێشا.من نازانم به‌رێوه‌به‌ری ئه‌و ماڵپه‌ره کێیه به‌ڵام بی گومان به هۆی ئه‌وه‌ی که ماڵپه‌ڕی فه‌رمی کۆمه‌ڵه‌یه ده‌بێ کۆمیته ناوه‌ندی به‌رێوه به‌ری بێ بۆیه روی قسه‌م له کۆمیته ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌یه.جا بۆیه براڵه ده‌بو بزانن که ماڵپه‌ر به زمانی فارسی ده‌بێته سایت.هه‌ربۆیه... ماڵپه‌ری سایتی ...مانایه‌کی نییه.که چومه ناو ماڵپه‌ڕه‌که له سه‌ره‌وه به خه‌تێکی درشت نوسراوه " به‌خێر بێن بۆ سایتی که‌ناڵی ته‌له‌ویزیونی کۆمه‌ڵه و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران".ئیتر ئه‌وه به لامه‌وه زۆر سه‌یر بو باشه بڵێت من ئاگام له دونیا نه‌بێ و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران که‌نالێکی ئاسمانی دانابێ من نه‌مزانیبێ.که چاوێکم له به‌رنامه کۆنه‌کانی کرد دیتم هه‌ر هه‌مان کۆمه‌ڵه Tv له سه‌ر شاشه‌که‌ی نوسراوه‌و نێوێکی ترم نه‌دیت.تێگه‌یشتم که ئه‌وه هه‌ر هه‌مان که‌ناڵی کۆمه‌ڵه‌یه به‌ڵام بۆ دیقه دیقه کردن به نه‌یارانی ناو خۆیان که خوازیاری لابردنی ناوی حیزبی کۆمۆنیست و کار کردن به ناوی کۆمه‌ڵه‌ن ئه‌و ناوه‌شیان له سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆنه‌که‌ی کۆمه‌ڵه داناوه.شتێکی نایابه حیزبێک له خۆوه‌و بێ ئه‌وه که زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌کانی خواره‌وه‌و ته‌نانه‌ت سه‌ره‌وه‌شی ئه‌گادار بن بۆته خاوه‌ن که‌ناڵی ئاسمانی.
له بیرمه ساڵێک پێش دانانی کۆمه‌ڵه تی ڤی هه‌مومان ئاخمان هه‌ڵده‌کێشا بۆ ئه‌وه‌ی که که‌ی بتوانین که‌ناڵێکی ئاسمانی دانێن بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه هه‌مو شه‌وێ ببێته میوانی خه‌ڵکی کوردستان.کۆبونه‌وه نه‌بو به ده‌یان پرسیار ئاراسته‌ی ناوه‌ندی به تایبه‌تی ئێبراهیمی عه‌لیزاده نه‌کرێ که که‌ی ته‌له‌ڤزیۆن داده‌نین.هه‌ر جاره‌ی شتێک ده‌وترا،تا ئه‌وه‌ی که بیستمان کۆمه‌ڵه‌که‌ی عبدوڵای موهته‌دی خه‌رێکه ته‌له‌ڤزیون داده‌نێ.کورد وته‌نی ئارام و قه‌رارمان(ئارا و قاراومان)لێ هه‌ڵگیرابو.هه‌ر ئه‌وه‌نده بو له داخان نه‌ده‌مردین.باشه چون ئه‌وان پێش ئێمه ببنه خاوه‌ن که‌ناڵی ئاسمانی.له لایه‌کی تریشه‌وه خه‌می دونیامان لێ نیشتبو که نه‌کا ناوی بنین ته‌له‌ڤزیونی کۆمه‌ڵه،ئه‌گه‌ر وابی ره‌نگه ریسه‌که‌مان ببیته‌وه خوری.کۆمیته ناوه‌ندی و له سه‌روی هه‌موان ئیبراهیمی عه‌لیزاده خه‌فه‌تی بۆ ئه‌وه ده‌خواره ،چونکه له وه ده‌ترسا پله‌که‌ی دابه‌ش بکرێ.هه‌ر بویه که‌وتنه کۆمیسیۆن دانان بۆ پۆڵ کۆکردنه‌وه بۆ دانانی ته‌له‌ڤزیون.داوایان له ئه‌ندامنیان له ئوروپا کرد پۆڵ له بانکه‌کان قه‌رز بکه‌ن بۆ ئه‌و کاره دوایی کۆمه‌ڵه ده‌یانداته‌وه.له کوردستان سیاسه‌تی ده‌ست پێوه گرتن(جیره‌به‌ندی)ئابوریان گرته به‌ر.100 گه‌ره‌م پاتاته‌یان بۆ پێشمه‌رگه دیاری کرد،ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ک یارمه‌تی بنه‌ماڵه‌ی وه‌رگرتبا و ژه‌مێک چوبا سلف سرویس نانی خواردبا سه‌ری مانگ پۆلیان لێ گل ده‌داوه.به گشتی له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا زۆر شت کرا که له ژێر ناوی ده‌ست پێوه گرتن به مه‌به‌ست پۆڵ پاشه‌که‌وت کردن بۆ دانانی ته‌له‌فزیون سه‌ر پۆشیان له سه‌ر دانرا.مه‌به‌ستم له‌و قسانه ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵه سواڵ و سه‌ده‌قه‌ی دونیای کرد ده‌ستی بۆ هه‌مو ئه‌ندامه‌کانی پان کرده‌وه تا ئه‌وه‌ی که توانی که‌ناڵی ئاسمانی دانێ.دیاره دانانی که‌ناڵی ئاسمانی له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی عبدوڵای موهته‌دی ره‌وتی ئه‌و سواڵ و سه‌ده‌قه‌یه‌ی خێراته کرد. باشه چۆنه ئێستا حیزبی کۆمۆنیست ئاوا به هاسانی بۆته خاوه‌ن که‌ناڵی ئاسمانی؟
