|
کێشه‌ی میلله‌تی کورد ئه‌وه‌یه
که به‌رامبه‌ربه دووژمنه‌کانی به دوو قسه‌ی خۆش
خۆی فۆڕمات ده‌کات؟ به‌ڵام بۆ کێشه‌کانی ناو خۆدی
خۆی سه‌ده‌یه‌که فۆرماتی نه‌کردوه؟

دیاره بۆ خوێنه‌ری به‌رێز
له‌وانه‌یه توزێک ئه‌م وشه‌ی فۆرماته نامۆ بێت
و له‌ناخی من تێنه‌گه‌ن بۆیه ئه‌مه‌وێت به‌و
شێوه‌یه ده‌ست بکه‌م به شێوازی نوسینه‌که‌م بڵیم
ئه‌م میلله‌ته‌ی که یه‌ک سه‌ده‌یه به‌هه‌موو
شێوه‌یه‌ک قوربانی داوه هه‌ر له حیزبی هیوا وه
هه‌تاکو ئێستاش هه‌ر خۆی فۆڕمات نه‌کردوه
به‌رامبه‌ر به‌دوژمنانی خۆی، دوای دابه‌شکردنی
خاکی کوردستان و دروستکردنی عێراق له ناو چه‌که
دا دیاره من مه‌به‌ستم له‌وه‌نیه که له خه‌بات
و به‌رخۆدانی شۆڕشه‌یه‌ک له‌دوایه‌که‌کانی وه‌کو
شۆڕشی شێخ مه‌حمود و ئه‌یلول و هه‌تا شۆڕشی نوێ
گه‌له‌که‌شمان زۆر جار سه‌رانی کورد دانیشتنیان
کردوه له سه‌ر مێزی گفتوگۆ زۆر جاریش له ئاکامی
گفتوگۆکاندا دووژمنان و‌یستویانه له وکاته‌دا
له‌ناویان به‌رن و بیانکه‌ن به‌ده‌سته چیله‌یی
خۆیان وه‌کو لۆزان و حه‌فتاوپێنج وهه‌شتاوسێ
وهه‌شتاو هه‌شت و کیمیاباران و ئه‌نفال و هتد...
ده‌بوایه به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌ردێڕی نوسینه‌که‌ی من
بوایه وه‌کو ئه‌وه‌ی که پێویسته و ئه‌بێت وابێت
له ناو خۆی و میلله‌ته‌که‌ی خۆی به‌ته‌وایی خۆی
فۆڕمات بکرایه به هه‌موو شێوازه جوانه‌کان خۆی
له هه‌موو هه‌ڵه‌و که‌موکوڕیه‌کان ده‌رباز
بکردایه‌و هه‌وڵی ته‌واوی چاک سازی وپاکسازی
بکردایه‌و به‌پلانێکی زۆر جوان ونه‌خشه‌بۆکێشراو
خۆیان ئاماده بکردایه بۆ ڕزگار کردنی میلله‌تی
کورد، له کاتی پڕۆسه‌ی ئازادکردنی عێراق و
ته‌نانه‌ت له ڕێکه‌وتننامه‌ی له‌نده‌نیش سه‌رانی
حیزبه عه‌ره‌بیه‌کان وه‌ک ته‌کتیکێکی فێڵبازانه
به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئاماده بوون که وه‌کو
هاوپه‌یمانی له گه‌ڵ کورد بکه‌ن به‌ڵام ئه‌فسوس
سه‌رانی کورد له‌مه‌شدا کورتیان هێنا.
(1) ده‌بوایه سه‌رکردایه‌تی
کورد له کاتی گفتوگۆ له گه‌ڵ گشت حیزبه کانی
عه‌ره‌بی عێراق له کاتی به‌ستنی په‌یمان
نامه‌ی هاوپه‌یمانی کورد له له‌نده‌ن،
سه‌رکردیه‌تی کورد به‌ڵگه‌یه‌کی مۆرکراو
دووکۆمێنتی هه‌بوایه که ئێستا به به‌رچاوی
خۆمانه‌وه ئه‌بینین که چۆن له په‌یمانه کانیان
پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه؟
(2) ده‌بوایه له گه‌ڵ هێزی
هاوپه‌یمانان له کاتی لێدانی عێراق دا زۆر
به‌باشی کاره‌کانی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بکربایه
به‌هه‌مان شێوه دووکۆمێنتی مۆرکراوی له گه‌ڵ
ئه‌مریکا دا مۆر بکردایه چونکه ئه‌مریکا
ئه‌وکاته%100 پێویستی به کورد بو ئه‌کرا کورد
خۆی تۆکمه تر بکردایه به‌ڵام بۆ نه‌ی کرد؟
(3) له‌کاتی ئازاد بونی شاری
که‌رکوک ئه‌ونده نه‌رموونیان بوون به‌رامبه‌ر به
ئه‌مریکا بێجگه له‌ده‌م پانکردنه‌وه هیچ
ئه‌جیندایه‌کی سیاسیان بۆ که‌رکووک نه‌بوو.
(4) سیاسه‌تی کورد له ناو
که‌رکوک دا ده‌بوو به‌یه‌ک سیاسه‌ت و یه‌ک
هه‌ڵوێست کاری بکردایه به‌فیکری نه‌ته‌ویی نه‌ک
حیزبایه‌تی کردن بونی دووسیاسه‌ت و دوو
په‌روه‌رده و دوو ئایدۆلۆژیا کۆمه‌ڵگای
شاره‌که‌یان کرده دوو جه‌سته‌ی له‌یه‌ک نه‌چوو.
(5) چون بۆ به‌غدا بۆ
درووسکرنه‌وه‌ی حوکمه‌تی عێراقی به‌ناو تازه بێ
ئه‌وه‌ی که بیر له‌وه بکرێته‌وه که ئایه ئه‌م
درووست کردنوه‌یه تا چه‌ند باشه یان خراپ
بوکردی؟ بێ ئه‌وه‌ی که هیچ بیرله‌وه بکرێته‌وه
ناو ماڵی خۆی ڕێکبخاته‌وه بۆ نه‌یکرد؟؟
(6) خاڵێکی زۆر هه‌ستیار کێ
دیو‌یه‌تی ماڵی خۆت بخه‌یته مزاته‌وه (که‌رکوک)
بخرێته مه‌زاته‌وه بۆ کردی به ماده‌ی 58 و
ئێستاش 140 و نازانم له‌مه بدوا ده‌ی که‌ن به چی
بۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆ؟
(7) سه‌رکردایه‌تی کورد
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌شی نه‌کرد. ده‌بوایه
له‌ناوکه‌رکوک دا کارێکی وای بکردایه که
باشترینیان به ڕای من ئه‌وه‌یه که کورد ده‌بوو
هاورده‌کانی عه‌ره‌ب له بوجه‌ی خۆی تاکو
هوشیارنه بوو بونه‌وه پاره‌یه‌کی باشی بدایه
پێان و خانوه‌کانشیانی به باشترین پاره بکڕی
بایه بۆ ئه‌وه ناچاربن بگه‌ڕانایه‌ته‌وه
بۆناوچه‌کانی خۆیان بۆ نه یکرد بۆ؟؟؟؟
(8) وه به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه
که ده‌بوایه له‌و بودجه‌یه‌ی کوردستان
بیتوانیایه هه‌موو ناوچه‌کانی که سه‌ربه
پارێزگای که‌رکوکن ئاوه‌دانی بکردایه‌ته‌وه
هاوکاری باشی ئاوا‌ره‌کانی بکردایه تابه باشترین
شێوه بیانگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر زێدی باوباپیرانیان
بۆنه‌یان کرد بۆ؟
(9) خاڵێکی زۆر گرینگ
ئه‌وه‌یه‌که ده بوایه ئه‌قڵی ئه‌و تورکومانانه‌ی
که‌کوک و عه‌ربه‌کانی که زۆر له‌مێژه
له‌که‌رکوکن وای بکردایه خۆیان به هه‌موو
شێوه‌یه‌ک ئاماده بونیایه له‌گه‌ڵ کوردا بژین بۆ
نه‌یکرد؟
(10) دیاره به‌ڕای من
سه‌رکرده‌کان هه‌ڵه‌ی سیاسیان زۆره و هه‌ندی شتیش
هه‌یه به میلله‌ت ناڵێن ئه‌مه بۆته‌مایه‌ی سه‌ر
سوڕمانی میلله‌ت و بۆته جێگای پرسیار به‌لای زۆر
که‌سه‌وه منیش وه‌کو دڵسۆزیکی ئه‌م میلله‌ته
ڕه‌خه‌نه‌کانم بگرم بڵێم هه‌ڵه‌یی سیاسیتان زۆره
ئه‌بێت پێدا چوونه‌وه‌یک بکرێت له‌سیاسه‌تی
ئه‌مڕۆی کوردی‌دا. چ. له به‌غدا و. چ.
له‌کوردستان.
هیوا شوانی
2008. 8. 15
کۆد......و00255
|