|
زرێبارپرێس:
خوێنه‌رانی به‌رێز، هه‌ر وه‌ک ئاگادارن وه‌رزی
سه‌رماوته‌روتووشی وسه‌هۆڵبه‌ندان ده‌ستی
پێکردوه، هاتنی وه‌رزی زستان له خۆیدا زه‌ختی
زۆرده‌خاته‌سه‌رژیانی خه‌ڵک به‌گشتی وچینو توێژه
هه‌ژار وکه‌م داهاته کان‌به تایبه‌ت. له‌م هه‌لو
مه‌رجه
دائه‌مساڵ ژیان‌وگوزه‌رانی
خه‌ڵک
له‌زۆربه‌ی‌شوێنه‌کانی‌ئێران‌به‌گشتی‌ورۆژئاوای
ئێران‌به‌تایبه‌تی وناوچه‌کورد
نشینه‌کان
به
شێوه‌یه‌کی
تایبه‌تی تر به‌هۆی بڕانی‌گازونه‌بوون‌یان که‌م
بوونی‌سووته‌مه‌نی‌دیکه توشی ئاسته‌نگییه کی
فراوانتر هاتون.
ماڵپه‌ڕی زرێباربه‌م بۆنه‌وه‌وله‌م
پێوه‌ندییه‌داله‌گه‌ل به‌ڕێز خالید سیاده‌ت
ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه وتووێژێکی
سازداوه که لێره‌دا ده‌ی بینن.
پرسیار.
زرێبارپرێس:
تو گرفته‌کانی وه‌رزی زستان بۆ
سه‌ر ژیان وگوزه‌رانی خه‌ڵک چۆن ده‌بینی؟
وڵام:
له به‌شی هه‌ره زۆری کۆمه‌ڵگای ئێران به گشتی و
له کوردستان به تایبه‌تی، هاتنی وه‌رزی زستان و
سه‌رما و تۆف و به‌ند به مانای سه‌ختتر بونی
ژیانه به تایبه‌تی بۆ به ساڵاچوان و منداڵان.
هیچ ساڵێک نیه که که‌سانێک له سه‌رمان نه‌مرن و
یان توشی نه‌خۆشی نه‌به‌ن. له زۆر جێگا ڕیگا و
بان ده‌به‌سترێ و پێوه‌ندیه‌کانی نێوان شار و
لادێکان قه‌تع ده‌بێ. سوته‌مه‌نی نامێنێ، مه‌وادی
خۆراکی ده‌ست ناکه‌وێ و یان زۆر گران ده‌بێ.
وه‌رزی زستان به تایبه‌تی بۆ خێزانی فه‌قیر و
که‌م داهات که به‌شێکی به‌رچاوی خه‌ڵکی کوردستانن
چه‌ند به‌رابه‌ر دژوارتره. جا ئه‌گه‌ر زستانه‌که
وه‌ک زستانی ئه‌وساڵ بیتو سه‌رما پچێته ژێر بیست
ده‌ره‌جه‌وه، ئیتر ده‌بێ شاهیدی فاجیعه و ڕوداوی
ناخۆشتریش بین.
زرێبارپرێس:
هه‌روه‌ک‌ئاگاداری ماوه‌یه‌که
که‌بڕانی گازوکه‌مبوونی سووته‌مه‌نی به‌شێکی زۆر
له رۆژئاوای ئێران به‌گشتی وناوچه کورد
نشینه‌کانی به تایبه‌تی گرتوه‌ته‌وه. هۆکاری
ئه‌مه له‌چی دا ده‌بینی ؟
وڵام:
ئێران دوای ڕوسیه دووهه‌مین ووڵاتی دارای
زه‌خیره‌ی گازی سروشتیه، سه‌رجه‌م 15% هه‌مو گازی
دنیا له ئێرانه. بێگومان ده‌بو ئه‌گه‌ر هیچ شتێک
ده‌ست نه‌که‌وێ، گاز به فراوانی بۆ هه‌مو که‌س
هه‌بێ. به‌ڵام ڕاستیه‌کان شتێکی که‌ن. کۆماری
ئیسلامی به میلیارد دۆڵار سه‌رفی پرۆژه‌ی دروست
کردنی بۆمبی ئه‌تۆمی ده‌کا. به ده‌یان و سه‌دان
میلیۆن دۆڵار یارمه‌تی حیزبوڵای لوبنان و حه‌ماس و
ئه‌لقایده ده‌دا، به‌ڵام خه‌رجێکی ئه‌ساسی سه‌رفی
لوله‌کێشانێکی باش بۆ گاز ناکا. که بتوانێ هه‌ر
له گازی ئێران سوته‌مه‌نی خه‌ڵک دابین کا. هۆی
قه‌یرانی ئه‌مجاره زاهیره‌ن ئه‌وه‌یه که ووڵاتی
تورکمه‌نه‌ستان که له باکوری ئێرانه‌وه گاز
ده‌نێرێ بۆ ئێران، ناردنی گازی ڕاگرتوه. هه‌ر
کامیان شتێک ده‌ڵێن. زاهیره‌ن ئه‌وه‌یه که
تورکمه‌نستان که‌وتۆته بیری ئه‌وه‌ی که له‌و
هه‌لومه‌رجه که‌ڵک وه‌رگرێ و پووڵی زۆرتر داوا
بکا. ئه‌وه‌ی که بۆچی له ناوچه کوردنشینه‌کان
بڕانی گاز زۆرتر دیاره، ئاشکرایه، کۆماری ئیسلامی
حه‌ولی داوه و پلانی داڕشتوه که کوردستان
وابه‌سته و دواکه‌وتو بمێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر له
بیرمان‌بێ ساڵی پاریش هه‌ر وابو، گاز له
شاره‌کانی کوردستان زو زو ده‌بڕا. ئه‌وه‌ی که
له کوردستاندا کاری ئاوه‌دان کردنه‌وه ناچێته
پێشێ، ئه‌وه‌ی که ژێرخانی ئابوری کوردستان یان
نیه یان زۆر سه‌ره‌تاییه، ئه‌وه‌ی که ئابوری
کوردستان له سه‌ر بنه‌مای به‌رهه‌م هینان و
پیشه‌سازی نیه، ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی کوردستان بۆ
هه‌مو پێداویستیه‌ک موحتاجی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندین،
خۆی به‌شێکه له سه‌رکوت و چه‌وسانه‌وه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی که ڕێژیم وه‌ک چه‌کێک له کاتی خۆیدا
به کاری ده‌هێنێ.
زرێبارپرێس:
ئاکامی ئه‌م باروودۆخه
له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵک چۆن ده‌بێت؟
وڵام:
بێ گومان زستانێکی سه‌خت وناخۆش بۆکرێکاران
وزه‌حمه‌تکێشان بۆمنداڵان، به‌ساڵاچوان، ئه‌و
انه‌ی که نه‌خۆشن و نابێ سه‌رما بچیژن
و....جیاواز له‌وانه توانایی ئابوری خه‌ڵک و
کۆمه‌ڵگاش دێته خوارێ، چونکه ده‌بێ پوڵێکی زۆرتر
سه‌رفی خواردن و خۆگه‌رم کردنه‌وه بکه‌ن. له زۆر
جێگا خوێندن و کار و به‌رهه‌م هێنان ڕاوه‌ستاوه.
ئه‌مانه هه‌موی زه‌ره‌رن.
زرێبارپرێس:
ئایاپێت‌وانیه‌رژیم
به‌ئه‌نقه‌ست گازی بڕیبێت
وبیهه‌وێت‌به‌وچه‌شنه‌گوشارێکی زیاتر بخاته‌سه‌ر
خه‌ڵک؟
وڵام:
ڕیژیم ئه‌گه‌ر به پێی به‌رنامه‌ش گازی نه‌بڕیبێ،
به پێی به‌رنامه لوله‌که‌شی خراپی کردوه، به
پێی به‌رنامه نایه‌وێ ڕه‌زایه‌تی ده‌وڵه‌تی
تورکمه‌نستان جه‌لب کا، به پێی به‌رنامه خه‌رجێک
له کێشانی گاز له باشوری ئێرانه‌وه ناکاو
سه‌رئه‌نجام به پێی به‌رنامه سه‌روه‌ت و پووڵی
خه‌ڵکی ئێران له ده‌ستی که‌مایه‌سیه‌کی
میلیاردیردا کۆده‌کاته‌وه و ئه‌وی لێی ماوه
سه‌رفی خۆ ته‌یار کردن و چه‌ك کڕین و سیاسه‌ته
تێرۆریستیه‌کانی خۆی ده‌کا. ئه‌و ڕێژیمه بۆ
خزمه‌ت به خه‌ڵک نیه.
زرێبارپرێس:
ئه‌م بار‌و دۆخه ژینگه‌و ژیانی
په‌له‌وه‌ره کۆچبه‌رییه‌کانیشی خستوه‌ته
مه‌ترسییه‌وه، ده‌سه‌ڵات‌وکاربه‌ده‌ستانی حاکم بۆ
پاراستنی ژینگه‌و ژیانی ئه‌و گیان‌له‌به‌رانه‌یش
هیچ هه‌نگاوێک هه‌ڵناگرن وبێ بایه‌خن، به‌ڕای تۆ
بۆچی وایه؟
وڵام:
ئه‌وه‌ی که بۆ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی هیچ بایخێکی
نه‌بێ ژینگه و سروشته. ئه‌وان له‌و چه‌ند
ساڵه‌دا به هه‌مو توانایانه‌وه بۆ تێکدانی
ژینگه و سروشتی کوردستان حه‌ولیان داوه.
کوڕه‌که‌ی ڕه‌فسه‌نجانی ساڵانێک به
فرۆشی‌ئه‌وئاسه‌واره‌مێژووییانه‌که‌له کوردستان
ده‌دۆزراویه‌وه بازرگانی ده‌کرد. ئه‌وان ڕه‌حمیان
به قه‌بری مردوه‌کانیس نه‌کرد چ بگا به
دارستانه‌کان و باڵنده‌کان. بۆ ده‌سه‌ڵاتێک که
خه‌ڵک و ژیانی خه‌ڵک له ناوه‌ند دا نه‌بێ و
منداڵان و داهاتوی ئه‌وان بایخێکی نه‌بێ، ژینگه و
سروشتیش هیج جێگا‌و شوێن و بایخێکی نابێ.
زرێبارپرێس:
به‌ڕای تۆ ده‌بێت خه‌ڵک له‌م
کاته‌دا چ بکه‌ن؟
وڵام:
له کاتی وادا که وه‌ک هه‌لومه‌ر‌جێکی ئاسته‌م و
دژوار ده‌ژمێردرێ و ئیمکانی ڕودانی فاجیعه‌ی
ئینسانی هه‌یه. خه‌ڵک نابێ پاسیو و چاوه‌ڕوان بن.
دروست کردنی کۆمیته و شورای گه‌ڕه‌ک بۆ یارمه‌تی
به‌و که‌سانه‌ی که پێویستیان به یارمه‌تی
هه‌یه، ده‌توانێ زۆر به که‌ڵک بێ. نه‌ک هه‌ر بۆ
ئێستا به‌ڵکو له داهاتوشدا هه‌رده‌م ئه‌گه‌ری
فاجیعه‌ی سروشتی وه‌ک بومه‌له‌رزه، لافاو،
گه‌رمای زۆر و نه‌خۆشی، ئێپیدێمی و ....هه‌یه.
ده‌بێ بزانین که کۆماری ئیسلامی ئه‌وه نیه که
هیوای پێ‌ببه‌ستین، نه له ڕابۆردو نه ئێستا و
نه له داهاتوشدا باریک له سه‌ر شانی خه‌ڵک سوک
ناکا، ئه‌و ڕێژمه غه‌یری فه‌لاکه‌ت و چاره‌ڕه‌شی
هیچ شتێکی که‌ی پێ نیه. ده‌بێ خۆمان له فیکری
خۆماندا بین.
به‌ڵام له لایه‌کی که‌وه پێویسته و ده‌بێ به‌ر
به‌درگای ئیداراتی ڕێژیم بگیرێ و داوای دروست
کردنی بنه‌ڕه‌تی لوله که‌شی گازیان لێ بکرێ. ئه‌و
کاره وه‌زیفه‌ی ده‌وڵه‌ته ونابێ له بیر
پچێته‌وه. شورا یان کۆمیته‌ی گه‌ڕه‌ک ده‌توانێ
ئه‌م ئیعتێرازاته‌ش ڕیبه‌ری بکا. ڕیکخراوی
جه‌ماوه‌ری له هه‌ر فۆرمێکیدا باشترین چه‌که بۆ
ئیعتیراز و هێنانه گۆڕی داخوازیه‌کانی خه‌ڵک.
سازدان وئاماده کردنی وتووێژ:
نه‌جیبه مه‌حموودی
کۆد......و0081
E mail to : arselan81@yahoo.com |