زرێبارپرێس:
هه‌روه‌ک‌ئاگادارن ورده‌ورده‌خه‌ریکین له رۆژی26ی رێبه‌ندان رۆژی‌ئاشکرابوونی هه‌ڵسوورانی کۆمه‌ڵه نزیک ده‌بینه‌وه، به‌م بۆنه‌وه ماڵپه‌ڕی زرێبارپرێس زنجیره وت‌و وێژێک له‌گه‌ل تێکۆشه‌ڕان و خه‌بات کارانی ناو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه له‌م پێوه‌ندیه‌دا سازده‌دا.
میوانی ئه‌م جاره‌ی ماڵپه‌ڕی زرێباربه‌رێزمه‌نسوور راوه‌ند یه‌کێک له‌تێکۆشه‌ڕانی دێرینی ناو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌یه.
زرێبارپرێس:
هاوڕێ تکایه‌تائه‌وجێگایه‌بۆت ده‌کرێت خۆت‌بناسێنه، ته‌مه‌نت وله‌دایکبوی کام شوێنیت وکه‌ی رووت کردوه‌ته ناو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه؟
وڵام: من مه‌نسور راوه‌ندناسراو به‌مه نسوور فه‌رج ته مه‌ن47 ساڵه خه‌ڵكى ئاویی‌باخان سربه ناوچه‌ى مه ريوان هه‌رله رۆژى ئه‌وڵى ئاشكرابونى كۆمه‌ڵه له شارى مه ريوان خۆمم به كۆمه‌ڵه دهزانىو له‌گه‌لَ هاورێیانی كۆمه‌ڵه‌كارم ده‌كرد، كاتێ كه‌هاورێيان له شارچوونه ده‌ره‌وه من له ناو هه‌سته‌يه‌كى كۆمڵه وه‌كو ته‌شكيلاتى نه‌هێنى كارم ده‌كرد هه‌تاكوو ساڵى 60-61 ی هه‌تاوی‌كاتێ كه‌له لايه‌ن رژيمه‌وه حه‌وزه‌كانى كۆمه‌ڵه شناسائى كران‌و من هه‌لآتم و خۆمم گه‌ياند به هاورێكانم له شاخ.
زرێبارپرێس:
هۆکاری ئه‌وه‌ی رووت کرده ناو ریزه‌کانی کۆمه‌ڵه چ بوو وچۆنی کۆمه‌ڵه‌ت ناسی؟
وڵام:
من خۆم منداڵێكى كرێكاربووم وله‌بنه‌ماڵه‌یه‌کی زه‌حمه‌تکێش چاوم به‌ژین پشکوت، ئاواتی من گه‌یشتن به‌دونیایه‌کی یه‌کسان وبه‌رابه‌ربوو، من جیاوازله‌سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی که‌وه‌ک هه موکوردێک له‌سه‌رم بوو له‌باری چینایه‌تیشه‌وه ده‌چه‌وسامه‌وه، كۆمه‌ڵه‌ديفاعى له‌كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان ده‌كرد، ئه‌م حیزبه ببوه بڵندگۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌ردوئازاره‌کانی خه‌ڵکی هه‌ژاروره‌شوروت وبۆ زیادکردنی تیکه‌یه‌ک نان به‌سفره‌ی هه‌ژاران خه‌باتی ده‌کردوله‌پشتیوانی چه‌وساوه‌کاندابه کژچه‌وسێنه‌راندا ده‌چوو، بۆیه ئه‌م حيزبه‌م به‌حيزبى خۆم ده‌زانی ورووم تێ كرد. له‌كاتى به‌شدارى كردنم له‌ته‌زاهورات بۆرووخانى رژيمى پاشايه‌تی له‌گه‌لَ هاورێیانى كۆمه‌ڵه ئاشنا بووم.
زرێبارپرێس:
تۆ 26ی رێبه‌ندان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
وڵام: 26ى رێبه‌ندان ئه‌و رۆژه‌مێژوويه‌يه كه كۆمه‌له پێی نایه قۆناغيكى تازه‌وه‌به‌ئاشکراخه‌باتی خۆی له‌دژی‌حاكمانى سه‌رمايه‌و ديكتاتۆرى كۆمارى ئيسلامی ده‌ست‌پێ کرد،
و بۆ پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانی خه‌ڵکی بن ده‌ستی کورد ده‌ستی دايه خه‌باتی چه‌كدارى بۆرزگاركردنى چينى چه‌وساوه له زوڵم و سته‌م.
زرێبارپرێس: ئه‌م رۆژه وه‌بیر هێنه‌ره‌وه‌ی چ بیره‌وه‌رییه‌که بۆتۆ؟
وڵام: ئه‌م رۆژه پيرۆزه، وه بير هێنه‌ره‌وه‌ى يادى ئه‌وهاورێ‌خۆشه‌ويستانه‌يه‌كه بۆ رزگارى وئازادى كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان به سه‌رکه‌وتن گه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌ی
ی کوردگيانى ئازيزيان به‌خت كردووه . يادييان به‌رزو به‌رێزبێ.
رۆژی ئاشکرا بوونی خه‌باتی کۆمه‌ڵه لای من رۆژی ئاشکرابوونی هه‌ڵسووڕانی حیزبێکی پێشره‌وی نه‌ترسی له خۆ بورده‌یه که له لایه‌ک له‌گه‌ل جه‌هل و دواکه‌وتیی وسونه‌ته‌کۆنه‌کانی
هه‌زاران ساڵه‌ی ناو کۆمه‌ڵگاو، له‌لایه‌ک له‌دژی داگیر که‌رانی کوردستان خه‌باتی ده‌کات.
خه‌باتی کۆمه‌ڵه یانی پشتیوانی له‌مافی‌ژنان، منداڵان، کرێکاران، جوتیار وزه‌حمه‌تکێش، نووسه‌ر وئه‌دیب ورووناک بیر وهونه‌ر مه‌ندان شاعیران.
زرێبارپرێس:
26ی رێبه‌ندان ته‌نیا رۆژی کۆمه‌ڵه وتێکۆشه‌رانیه‌تی یان به‌رفراوانتره له کۆمه‌ڵه؟
وڵام: 26ى رێبه‌ندان ته‌نيا رۆژى كۆمه‌ڵه‌و تێكۆشه‌رانى نيیه، رۆژێكى مێژوويه كه قه‌د له بير ناچيێته‌وه، ئێمه‌له‌م رۆژه‌دا هاورێیه‌كى رابه‌رودڵسۆزى هه‌ژاران،
كاك حه‌مه‌حوسه‌ينى ك دامه‌زرێنه‌رانى كۆمه‌ڵه‌مان له‌ده‌ست داوه‌كه له هێرش كردن بۆسه‌رشاره‌بانى شاری سه‌قه‌زبرينداربوووبه‌داخه‌وه، له‌دوواى دوو رۆژ گيانى له‌ده‌ست دا
ودرێژه‌ی‌رێگاکه‌ی به‌ئێمه سپارد. رۆژی كۆمه‌ڵه‌ئه‌و رۆژه‌يه كه خه‌ڵكى كوردستان،ژنان، پياوان، كچان و كورِان پيشانيان دا كه ده‌توانن له به‌رانبه‌ر زوڵم و زۆر و چه‌وسانه‌وه راوه‌ستن
وداواى مافى چاره‌نووسى خۆيان که‌ن، 26ی رێبه‌ندان هه‌ڵسوورانی حیزبێکی تێیدائاشکرا بوو که داوای مافی ئینسانی ویه‌کسان بۆ گه‌ل ونه‌ته‌وه‌و شارۆمه‌ندانیش
وه‌ک تاک ده‌کرد.
زرێبارپرێس:
له‌بنه ره‌ت دا تۆ کۆمه‌ڵه چۆن پێناس ده‌که‌یت ؟
وڵام: كۆمه‌ڵه، حيزبى لايه‌نگرى كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان،مودافعى مافى ژنان، خوێندكاران، لاوان و مامۆستايان و رۆشنبيرانه. ئه‌مانه‌پێناسه‌ى كۆمه‌ڵه‌يه. کۆمه‌ڵه حیزبێکه که تێ ده‌کۆشێت ده‌نگی کپ کراوی گه‌لێک‌به گوێ دونیا بگه‌یه‌نێت، قه‌ڵمی نووسه‌ر وهونه‌ر مه‌ندو شاعێر ونووسه‌ر به‌رز راده‌گرێت، حیزبێکه که‌بایه‌خه ئینسانیه‌کان ده‌پارێزێت، پشتیوانی بزووتنه‌وه خوێندکارییه‌کان وهه‌مو ناوه‌نده‌ی خه‌ڵکییه‌کانه، بۆ رزگاری هه‌مو چین وتوێژێک تێ ده‌کۆشێت، به‌کرده‌وه‌و به دروشم هاوده‌نگ وهاوره‌نگی چه‌وساوه‌کانی کوردستان وخواسته ره‌واکانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌ی گه‌لی بنده‌ستی کورد بوه
زرێبارپرێس:
له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه له‌مێژووی خۆیداتووشی هه‌ڵبه‌زودابه‌زی زۆربوه‌به‌ڵام تۆ خاڵه به هێزه‌کانی کۆمه‌ڵه له‌چی دا ده‌بینی؟
وڵام: باوه‌ڕبه‌موبارزه بۆ رزگاری خه‌ڵکی هه‌ژار وچه‌وساوه‌ی کورد، سياسه‌تى درووست و ته‌شخيسى باش له‌شه‌رايه‌تى مه‌وجودوناسنامه‌ى شه‌هيده سربه‌رزه‌كان. وه‌هه‌بوونى رهبه‌رییه‌كى تێگه يشتو و وزۆر خاڵی ترله‌خاڵه‌به‌هێزه‌كانى كۆمه‌ڵه ن.
زرێبارپرێس:
ده‌کرێت له‌هه‌ندێک سونه‌ت وکولتووری ناو کۆمه‌ڵه بدوێیت؟
وڵام: له ناوكۆمه‌ڵه‌داسوونه‌تى زۆر هه‌یه‌كه‌باسى لێ بكرێ به‌ڵام من ئيشاره به‌چه‌ند خاڵێك ده‌كه‌م . پاكى، سه‌داقه‌ت، ئينزباتى حيزبى، ئيخلاقى شۆرِشگێڕانه، گوزه‌شت، رۆحيه‌ى هاوكارى، ره‌خنه‌گرتن له‌خۆ، دڵسۆزی بۆ خه‌ڵک، خۆنه‌ویسته‌یی وله خۆ بردووی له حه‌نای یه‌ک ترین وئامانجه‌کانی خه‌ڵکدا، باوه‌ری پته‌و به ئامانجی چه‌وساوه‌کان، رێزدانان بۆيه‌كتروزۆر سفه‌تى باشى ئينسانى تر.
زرێبارپرێس:
په‌یامت به بۆنه‌ی ئه‌م رۆژه‌وه رووبه هاوڕێیانی خۆت و‌خه‌ڵک وچیه؟
وڵام: په‌يامم بۆهاورێيانى کۆمه‌ڵه ئه‌وه‌یه‌که‌خاوه‌ن‌مێژوویه‌كى جووان و پرِبايه‌خن، نابێ ئه‌و هه‌مووه خه‌سڵه‌ته‌جووانانه‌ئه‌وسابقه‌ى موبارزاتى خۆيانه، ئه‌وشه‌هيده‌سه‌ربه‌رزانه قه‌د له‌بير ببه نه‌وه‌ده‌بێ رێزى لێ‌بگرن ورۆژبه‌رۆژباشتر به‌پێشوازيه‌وه بچن، ئه‌م په‌يامه‌يشم بۆخه ڵکیئازيزو خۆشه‌ويستى كوردستانه، ده‌بێ بزانن كه‌ئێمه‌رۆڵه‌ی ئه‌وانين وئه‌م رۆ‌ژه‌يش رۆژى له‌ياد نه‌چوه‌وه‌ى ئه‌وانه.
سازدان وئاماده‌کردنی وتووێژ: نه‌جیبه‌مه‌حموودی
