|
مانگرتنی مامۆستایانی کوردستانیش خه‌رمانه‌ی داوه
وه‌ک خه‌رمانه‌ی گوڵ.
کۆچه‌ر
مامۆستایانی کوردستان مێژوویه‌کی پڕ له‌سه‌روه‌ری
و تێکۆشانیان هه‌یه
له مێژووی کۆن و نوێی
بزووتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی میلله‌تهکه‌ماندا.
خۆگرتن له‌به‌رامبه‌ر سه‌ختترین باری ئابوری و
سیاسی‌دا نموونه‌یه‌کی زیندووی ئه‌و توێژه‌ی
جه‌ماوه‌ری کوردستانه. کێ ده‌توانێت ئه‌و
لێبوردوییه‌ی مامۆستایان له‌بیر بکات که به‌سکی
برسی و به
گیرفانی به‌تاڵ و ته‌نانه‌ت نه‌بوونی
پوڵێکیش له‌گیرفانیاندا بۆ چوونه قوتابخانه‌ی به
پاس و به‌بێ به‌رامبه‌ر وانه‌یان فێری مناڵانی
چاوگه‌ش ده‌کرد له‌کوردستان تا به‌ری ڕه‌نجی
شه‌هیدانو ئه‌نفالو کیمیابارانکراوانو پێشمه‌رگه‌و
زیندانیانی سیاسی به‌هه‌ده‌ر نه‌روات وه‌ک پارتی‌و
یه‌کێتی به هه‌ده‌ریان برد. ئه‌وه ئه‌مڕۆش زۆر
ئاساییه که بێشه‌رمانه ئه‌و حکومه‌ته هه‌زیله
له باشوری کوردستان گوێی خۆی ته‌پ بکات له ئاست
داخوزییه‌کانیاندا وه‌ک باقی خۆ که‌ڕکردنه‌کانی
تری له ئاست ده‌نگی داخوازیه‌کانی تری جه‌ماوه‌ری
کوردستان. به‌ڵێ ته‌نها ئه‌و حکومه‌ته‌یه زاتی
له‌بیرکردنی گیانی خۆبه‌خشیی مامۆستایانی هه‌یه
وله‌وه‌ش زیاتر هه‌ستا به بڕینی ده‌رماڵه‌ی
مامۆستایان له‌دوای ئه‌وه‌ی موچه‌ی مامۆستا‌و
فه‌رمانبه‌ران له‌ئاستی ئیراقدا زیادکرا، حکومه‌تی
هه‌رێمیش وه‌ک ڕێوی که‌وته خواردنی ئه‌و به‌شه
په‌نیره به‌نیازی هاوسه‌نگکردنی ته‌رازووی
مووچه‌کان، به‌ڵام نازانین بۆچی ته‌رازووی
مووچه‌کانی خۆیانیشییان که‌م نه‌کرده‌وه به‌نیازی
یه‌کسانکردنی مووچه.
بێوه‌فایی ئه‌و حکوومه‌ته له‌وه‌دایه که به
هیچ جۆرێک هه‌وڵو تێکۆشانی مامۆستایانی کوردستانی
له‌به‌رچاو نه‌گرتوه که له‌کاتێکدا مامۆستایانی
کوردستان بۆبه هێزڕاگرتنی سه‌نگه‌ری مقاوه‌مه‌ت
بڕیاری وانه ووتنه‌وه‌یان بێ به‌رامبه‌ردا
،ئه‌وه له‌خوارووی ئێراق مامۆستایان رۆژانه له
ئیمتیازه‌ته‌کانی به‌ئس به‌هره‌مه‌ند ده‌بوون.
به‌ڵێ حکوومه‌تێک به‌وجۆره له‌خه‌می هاو
ووڵاتیه‌کانیدا بێت ئه‌وه هه‌میشه به‌شخوراویان
ده‌کات. چوونکه حکومه‌تی دڵخوازی خه‌ڵک نیه
هه‌ربۆیه ده‌بێت دره‌نگ یان زوو گلۆر بکرێته‌وه
بۆ زبڵدانی مێژوو.
ئه‌رکی بێ ئه‌ملاو ئه‌لای مامۆستایانی کوردستانه
سوربن له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی داوا ره‌واکانیانو
به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر مانگرتنی پیرۆزی خۆیان و
داخوازی زیاتر به‌رز بکه‌نه‌وه چوونکه
مامۆستایان زۆر زیاتر له ده‌رماڵه‌یه‌کی 125
هه‌زاریان پێده‌بڕدرێت.
له‌و روه‌وه پێویسته
مامۆستایان چه‌ند خاڵێکی گرنگ له‌به‌رچاو بگرن
وه‌ک:
1-
به‌رفراوانکردنه‌وه‌ی مانگرتنه‌کان له‌ته‌واوی
کوردستاندا وله‌ژێر سایه‌ی هه‌ڵبژاردنی
لیژنه‌یه‌کی سه‌رتاسه‌ریدا تا ئاگاداری
فرتوفێڵه‌کانی رژێمی گه‌نده‌ڵ ببن. به‌شداربوون
له‌مانگرتن مه‌رجی سه‌رکه‌وتنه به‌بێ
له‌به‌رچاوگرتنی بیرورای جیاواز‌و هه‌ندێک ناکۆکی
لاوه‌کی ئه‌گه‌ر هه‌بێت و رێگه نه‌درێت هیچ
مامۆستایه‌ک به‌هیچ بیانویه‌ک له‌کاردورخرێته‌وه
له‌هیچ کاتێکدا. رێگه‌ش نه‌ده‌ن مانگرتنه‌کاتان
به‌نایاسایی و نادروست ناوزڕبکرێت، چوونکه ئێوه
مافخوراوو به‌شخوراون بۆیه هه‌ق به ئێوه‌یه.
2- هه‌وڵبدرێت
یه‌کێتی مامۆستایان راکێشی ریزی مانگرتنه‌که‌تان
بکرێت یان هیچ نه‌بێت نه‌توانێت ده‌سته‌مۆتان
بکات. هه‌لوومه‌رجی ئه‌مڕۆی مامۆستایان ده‌خوازێت
رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی پیشه‌یی خۆیان هه‌بێت بۆیه
ئه‌م هه‌لوو مه‌رجه‌ی ئه‌مڕۆی مانگرتنه‌که‌تان
ده‌توانێت ببێته هۆکاریک بۆده‌ستبه‌کاربوونتان
هه‌رچی زووه له‌و مه‌یدانه‌دا.
3- هه‌وڵبدرێت
خوێندکارانی قوتابخانه‌و زانکۆکان بکه‌نه
پشتوپه‌ناو داوا بکه‌ن په‌یوه‌ست بن پێتانه‌وه
له ڕێگای به‌یاننامه‌و په‌یوه‌ندی کردنی
تایبه‌ته‌وه.به نامه‌ی تایبه‌ت یان له
کۆبوونه‌وه‌ی گشتی خۆتاندا راشکاوانه رای
بگه‌یه‌نن به‌دایکوباوکی خوێندکاران که ئه‌وه
ئێوه نین بوونه‌ته بائیسی(هۆی) داخستنی ده‌رگای
قووتابخانه‌کان ، به‌ڵکو ئه‌وه حکوومه‌ته بۆته
هۆی داخستنی قووتابخانه‌کان له‌ڕێگای بڕینی قووتی
ژیانی هه‌زاران مامۆستا‌و به‌خێزانه‌کانیشیانه‌وه.
4- مامۆستایان
هه‌وڵبده‌ن له‌گه‌ڵ خێزان
و ماڵومناڵه‌کانیاندا له‌مانگرتنه‌که‌دا
به‌شدارببن.
5- داوای کۆمه‌ک
و په‌یوه‌ست بوون بکه‌ن پێتانه‌وه له
ته‌واوی رێکخراوه پیشه‌ییه سه‌ربه‌خۆکان.
6- به‌به‌ڵێنی
درێژه پرۆسییس فریو مه‌خۆن له چه‌شنی
به‌یاننامه‌ی یه‌کێتی مامۆستایان، چوونکه گه‌ر
ئه‌و به‌ڕاستی نوێنه‌ری ئێوه بوایه ئه‌و
ده‌بوایه هه‌ر ئێستا له ڕیزی پێشه‌وه بوایه‌و
سه‌رچۆپی بگرتایه نه‌ک له گاوانیش خۆی
نه‌بینێته‌وه و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک داوای
وازهێنان له مانگرتن ده‌کات لێتان له‌کاتێکدا
رێکخراوه پیشه‌ییه‌کانی جیهان به‌هه‌موو که‌موو
کووڕییه‌کیانه‌وه له ریزی پێشه‌وه‌ی مانگرتن‌و
خۆپیشاندانه‌کاندایه بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافی
مانگرتوانی هاو پیشه‌ی.
7- له‌هه‌مووی بێ
ناوه‌ڕۆکتر ئه‌وه‌یه که سه‌رۆکی به‌ناو
په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌ڵێت له‌دوای جه‌ژن
چاره‌سه‌ری ده‌که‌ین له‌کاتێکدا ده‌بوایه
جێبه‌جێکردنی داخوازییه‌کانی مامۆستایان بکرایاته
جه‌ژنانه‌ی جه‌ژن بۆ مامۆستایان.
بزووتنه‌وه‌ی مانگرتنی مامۆستایانی کوردستان
بێگومان به‌شێکی دابڕاو نیه له زنجیره‌ی
بزوتنه‌وه نارازییه‌کانی تری جه‌ماوه‌ری کوردستان
له کرێکاران‌و زه‌حمه‌تکێشان، خوێندکاران،
که‌سوکاری شه‌هیدانو ئه‌نفالکراوانو
کیمیابارانکراوان وه جه‌ماوه‌ری به‌شمه‌ینه‌تی
شار‌و شارۆچکه‌کان و رۆژنامه‌نووسانی ئازاد. بۆیه
ئه‌رکی ته‌واوی جه‌ماوه‌ری ناڕازی کوردستانه
پشتگیری مادی و مه‌ئنه‌وی مانگرتنی مامۆستایان
بکه‌ن تا به‌سه‌رکه‌وتن بگه‌یه‌نرێت، چوونکه
سه‌رکه‌وتنی مامۆستایان سه‌رکه‌وتنی
ناره‌زایه‌تیه‌کانی تریشی به‌دوادا دێت. بۆیه
گه‌یاندنو بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگی مانگرتنی
مامۆستایانی کوردستان ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو
خاوه‌ن هه‌ڵوێست گرێکه له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌وحکومه‌ته نه‌فره‌ت لێکراوه له‌لایه‌ن
جه‌ماوه‌ری کوردستانه‌وه.
کۆد......و010
|