|
دەستی ڕەشی تاوان لە ماڵی دۆعاوە بۆ مالی فرێشتە
ھات لێرەوە بۆ کۆی دەروات؟
ن.ئارام
دیاردەی خۆ کوژی و خۆسوتاندن و کۆشتنی ژنان لە
ولاتانی نا گەشە سەندو بوەتە دیاردەیەکی
کۆمەلایەتی حاشا ھەڵنەگرو بوەتە بەشیک لە کڵتوری
پیاو مەزنی کە رۆژانە جەماوەری کۆردستان ھەواڵی
دڵتەزینی کۆشتنی فریشتەی نەجاتیەکان و دۆعاو سەدان
ھاوچارەنوسی ئەوان چ لە رابوردو چ لە سەردەم دا لە
ڕێگای مێدیاکانو ئاگادار دەبێن و ئاگاداریش
دەکرێینو کە ھەر جارەی بەتاوانی لادان لە بەھاکانی
بنەمالەو لادان لە فڵان ئایین و مەزھەب دەکەویتە
بەر ڕقو قێنی باوک و براو خزم و کەسوکاریان و
دەکوژرێن،بە ھۆی زەختی زۆری بنەماڵەوە دەس دەدەنە
خۆسوتاندن، سەر دەبڕێن و بە خواردنی سوێندی سێ
تەڵاقەوە مەنع دەکرێن بۆ رۆیشتنی ماڵی ئەم خۆشک و
ئەو خزم وئەو ئاشنا و لە زۆر بواردا تەنانەت بە بی
ئێزنی مێردەکەی مافی کڕینی جلوبەرگی خۆی نێە لە
کۆمەڵگای ئێمەدا کچان مافی ئەوەشیان لێ زەوت کراوە
کە پرۆسەی ھاوسەرگێری بە دڵخوازی خۆیان بەرنە پێش
ئەگەر کۆرێک پەیمانی دۆستایەتی لە گەل کچێک
ببەستێت فەخرە بۆ بنەماڵەی کۆر بەلام بۆ کچ
تاوانەو بە تاوانی ئەوەی کە رێساکان و سوننەتی
بنەماڵەی پێشیل کردوەبە تاوانی خۆشەوێستی وەک
دۆعاکان دەکەوێتە بەر خەنجەری تاوان بە بەردو بلۆک
سەری پان دەکەنو ئەم کردەوە دزیوانەی سەردەمی
دونیای کۆن کە ئێستا بە ئێرس بە جی ماوە بۆ
نەوەکانی سەردەم دەبێت بە شێوازیکی ئەورۆیی چ لە
باری کۆمەڵناسی و کڵتووری و دەرونناسیدا کاری لە
سەر بکرێت و ئەم کردوە نامرۆڤانانە لە کۆمەلگادا
بسرینەوە کە ئەم کارەش تەنیا ژنان ناتوانن بە
ئەنجامی بگەیەنن و دەبێت ئێمەی پیاوێش شان بە شانی
ژنانی ئازادێخوازو پێشکەوتنخواز بۆ ھەڵپێچان و فری
دانی ئەو چەشنە سوننەتانە بە زبڵدانی مێژو
ھاوکاریان بکەین ژنان بە پێی ئایدۆڵوژی پیاو
سالاریو دەچەوسێنەوە بە پێی خەتی فێکری و پێرەوی
لە سوننەتەکانی کۆمەڵگاوە دەخرێنە ژێر گوشارو
توندوتێژیەوە ئایدوڵۆژی لە مانا گشتیەکەیدا بە
ڕێبازو خەتی فێکریەک دەگۆترێت کە ھوو ئامانجەکانی
خەبات وتێکۆشانی ھەر ڕەوتێکی سیاسی،کۆمەڵایەتی
دیاری بکات کە ئەو خەتە فێکریە دەتوانێت چەپ یا
ڕاست بێت ھەر وا کە ئاماژەم پێی کرد ئایدوڵوژی
دەتوانێت ناسنامەی تاک یا تاکەکانی کۆمەڵ بێت بە
کۆ ژنان چ لە مێژوی سەدری ئێسلام و چ لە مێژوی
ھاوچەرخێشدا بە درێژایی چاخەکانی مێژۆی پیاو
سالاری کە لە پێنج ھەزار سال لە مەوپێشەوە
دەگرێتەوە ھەمو مافێکی سیاسی ،کۆمەڵایەتی ،کڵتووری
ڵی زەوت کراوەو ھەمو دەنگێکی یەکسانی خوازو
ئازادیان کپ کراوە و بە ناوی لادان لە عورف و
سوننەتکانی بنەماڵەو کۆمەڵەوە زۆر جاران سەر
براوون،گوللە باران کراون و بە گوریسێک کە بە
دەستی خۆی بەرھەم ھاتووە خنکێنراوە لە ھەمو
کۆمەڵگا پێشکەوتووەکاندا خشت و بڵوک بو پێک ھێنانی
خانوو بەرە کەڵکی لێ وەر دەگرن کە چی لە وڵاتی
سوننەت لی دراوی ئێمەدا کەللەسەری پڕ لە خۆزگەو
حەزو ھێوای دوارۆژی دۆعاکانی دوێنی و ئەمرۆو
سبەینیی پێ دەکوژرێت لە ھەمو وڵاتێک تفەنگ بۆ
کۆشتنی نەیاران و جانەوەرە دڕندەکان بە کار دێت کە
چی لای ئێمە شەھێن نەسروللەھی پێ دەکوژرێت لە
دونیای ھاوچەرخدا چەقو لای پزێشکان بۆ بەخشینی
ژیانی دوبارە بە مرۆڤ وزێندو کردنەوەی شاڕەگەکان
بە کار دێت ئەوێش لای ئێمە سەری فرێشتەی نەجاتی پێ
سەر دەبڕن ویەکەم رۆژی وەرزی خەزانێش دوا رۆژی
ژیانی شنوی خوسرەویخەڵکی لەنجاوای لای مەریوان بوو
ئەوێش بە ھۆی کێشەی خێزانی لە گەڵ مێردەکەی خۆی
سوتاند بۆ؟ بە کام تاوان؟ چ پاساوێکی شەرعی و
یاساییان ھەیە بۆ مەشروعیەت دان بەم جێنایەتانە
؟بە داخەوە ئێستا وەک خەون بۆمان دەگێرنەوە کە لە
سەردەمی دایک سالاریدا بە پێچەوانەی رۆژگاری
سەردەم یاساکان لە لایەن ژنانەوە بە شێوازی
دێموکراتێک و مۆدێرن کە دەکەوتە خزمەت و
بەرژەوەندی ھەمو تاکێکی کۆمەڵ بە واتای ئەورۆێی
تەواو دێموکراتێک و سوسیاڵیستی بووە کە چی ئەورو
بە تێرامانێک بە سەر کۆمەڵدا بۆمان دەر دەکەوێت کە
چۆن بە ھۆی کاردانەوەو زاڵبوونی بەھا کۆنەکان چۆن
ھەمو دیاردەیەکی مەدەنیەت و شارستانیەت لە بەێن
چوون و ئەو مێژوەیان گەراندەوە بۆ سەدەکانی
تاریکی، ژنی سەردەم بە ھۆی ئەم وەرچەرخانە
مێژوییەوە توشی دەیان کۆسپو تەگەرەی گەورەو حاشا
ھەڵنەگر ھاتوون کە ئەم کۆسپانە بە بێ دڵی و بە بێ
ھاوخەباتی پیاوان ژنان ناتوانن لێی رزگار بن
دەسەلاتی پیاو مەزنی لە مێژساڵە تێکوشاوە بۆ ژێر
دەستە خستنی ژنان چ لە باری
ئابووری،کڵتووری،کۆمەڵایەتی تا ڕێژەیەکی زیادێش
لەم بووارەدا سەرکەوتوو بوون و بە کەم رەنگ
کردنەوەی ڕەوڵی ژنان لە کۆمەڵدا توندوتێژی و
ستەمەکانی ڕەگەزی نێرینە تا ھەنۆکە ڕۆ لە زیاد
بوونە و ئەگەر بێین بە شێوازی زانستیانە ژنانی
کۆمەڵ دابەش بکەێن دەکرێن بە سێ بەشەوە یەکەم:چینی
سەردەست دوھەم:چێنی ناوەڕاست سێھەم :چێنی ژێر
دەست بە داخەوە ژنانی ئێمە لەم رەدێفەدا
ھەڵکەوتوون و ژنانی رەدێفی سەردەست لە ولاتانی
ئەوروپی و ئامریکا دان لە ھەمو رۆێکەوە ئێمەی
رەگەزی پیاو ھەر وەکو وڵاتانی ئێستێعماری ژنانمان
لە بەر بەرژەوەندی خۆمان کردۆتە مۆستەعمەرە و کە
ئەوەش تەنیا بۆ سەڵماندنی دەسەلاتی پاوانخۆازانەی
پیاو مەزنیە و دورە لە ھەر چەشنە بەھایەکی
مرۆڤایەتی سەردەم بۆ دەبێت وایان لێ بکەێن کە
ژیانیان ڵی تاڵ بێت ؟ و خۆیان بە دەستی خۆیان
خۆیان بکوژن،خۆیان بسوتێننۆ بە بێر لاوازو کەم
عەقڵ و دەیان ناوو ناتۆرەی لەو چەشنە ناویان ڵی
دەبەن ؟ بو لە ولاتانی رۆژئاوادا پیاوان وا بێر
ناکەنو؟ بۆ ژنان بەشداری لە سیستەمە
دەسەڵاتداریەکاندا دەکەن و سەرکەوتوشن بۆ دەبنە
وەزێر؟بۆ دەبنە سەرۆک وەزیران ؟ کە چی لای ئێمە
وەک کێڵگە چاو لە ژنان دەکەین ئەگەر ژنێک بێ
بەرھەم بێت واتە منداڵی نەبێت ئەوا بۆ چەند جار
توشی دیاردەی نەخوازراوی تەڵاق دان دەبێت و بە پێی
شەرع و یاسای کۆماری ئێسلامی پیاو بۆی ھەیە ھەر
کات ویستی ژنەکەی تەڵاق دەدات و لێی جودا دەبێتو
یا دەبێت لە مال بێت و خزمەتی پیاو بکات خواردنی
بۆ ئامادە بکاو ئەگەرێش دژی ویستی پیاوان جولانەوە
وەکو ئەو ژنانەی دوێنی و ئەمرۆ سبەینی یا وەکو شنۆ
خۆسرەوی کە لە کاتی ئامادەکردنی ئەم بابەتەدا خۆی
سوتاند خۆیان بسوتێنن بۆ چارە سەری ئەم کێشە
کۆمەڵایەتیە دەبێت ئێمەی پیاو باشتر لە ئەمرۆ
ھەنگاو بنێن بۆ بنبر کردنی ھەر چەشنە توندوتێژیەک
دژ بە ژنان خەباتێکی گشتی دەس پێبکەین بە ھێوای
ئەو رۆژە
کۆد......و012
|