|
هوشیار مه‌حموودی
"په‌یمان"
به بیانوی زیندانیانی سیاسی مانگرتوو
من کاروانچی کاروانێکی رووبار ئاسام
کاروانێک پاساری لاسار
لاساری فره وێژ
فره وێژی هار و هاجی سه‌ر سام
له‌شه‌وه‌زه‌نگی خه‌مساردی وبێهیواییدا
گێژین
گێژی گێژاوێکی بێ کۆتایی
بێ ده‌نگ نابین،
چۆله‌که ئاسا ده‌جریوێنین
جریوه سروودی پڕ سرووری سوور بوونمانه
جریوه‌ی به‌کۆمه‌ڵی بوونمانه
بوونێکی سه‌ودایی ده‌چڕین
له‌وه‌ته‌ی خه‌رمانی خه‌ونه‌کانیان
گڕ تێ به‌ردا
رقیان به نۆبه‌ره بۆمان هێنا
خولیاکانمان له‌گه‌ل چارۆکه‌یه‌ک ره‌نج
له‌کۆل خونا،
له وڵاتی خه‌فه‌ت سه‌رمان هه‌ڵگرت
دامان به
هه‌ردا
ئێمه
(
لێره‌و له‌وێ)
مه‌لی
ئاسمانی خولیا ئینسانیه‌کانین
ده‌فڕین به‌ره‌و هه‌تاو
له شه‌وه‌زه‌نگی
له‌شه‌رمانا ڕه‌شداگه‌ڕاو.
چی جندۆکه‌ی به‌د خوی ئاگری شه‌ودڕی حه‌زستان و
چێژستانه
به‌لافاوی ئاور خنکێنی وره‌ی ئێمه
کاروانێکی رووله‌گۆڕستانه.
من رێبواری په‌شێوی خه‌و شێواوی رێگه‌ی
خه‌ونێکی خولیام
خولیا خه‌ونێک که‌وا پێش کازیوه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ی
پڕبه‌ئاسمانێک تاسام
هه‌رچی له‌شوناس وخۆیی بوونی ته‌م گرتووی
هه‌نگاوه‌کانی خۆم رامام،
ڕاسام
چم پێ نه‌کرا، هه‌ر بسکیانم شانه کرد و
ده‌ستم له ناو ده‌ستی ناو په‌یمانم به دوایین"
وانة" کرد.
به‌ڵێنم
دا:
یان
تا سپیده رێگا ده‌بڕین
یان له ژوانگه‌ی دوایین
نه‌به‌ردا
له‌گه‌ل یه‌کتر ده‌مرین.
له‌گه‌ل یه‌کتر.
کۆد......و022
|