|
جارێكى تریش
گۆڤارى لڤین به‌هه‌ڵه‌دا چوو!!!
وریا مه‌لا ئه‌مین:Kurdh@yahoo.com
له‌ژماره(76)ى گۆڤارى لڤین
و له‌لاپه‌ڕ‌ه(32)بابه‌تێك له‌ژێرناونیشانى
نێچیرڤان بارزانى به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى داواى
گه‌ڕ‌انه‌وه‌ى موڵكه‌كانى ئه‌نوه‌ر به‌گى بێتواته
ده‌كات. من لێره‌دا كارم به‌وه نیه ئه‌نوه‌ر
به‌گ كێیه خه‌ڵكى كوێیه چى كردووه و چى
نه‌كردووه به‌ڵام له‌سه‌ر ناوه‌ڕ‌ۆكى بابه‌ته‌كه
چه‌ند ڕ‌وونكردنه‌وه‌یه‌ك ئاماژه پێده‌كه‌م. بۆ
ناونیشانى بابه‌ته‌كه ده‌ڵێم جارێكی‌تر گۆڤارى
لڤین به‌هه‌ڵه‌داچوو و بووه دارده‌ستى لایه‌نێكى
دیاریكراو بێلایه‌نى خۆى خسته ژێر پرسیارێكى
جدییه‌وه و چیتر ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌ى نابێت به‌ناوى
بێلایه‌نیه‌وه قسه‌ى جاش و خۆفرۆش و ڕ‌ه‌فیق
حیزبیه‌كانمان پێبفرۆشێت چونكه ئێمه‌ش
گه‌ڕ‌اوینه‌ته‌وه بۆ مێژوو ئێمه‌ش حه‌زمان
له‌وه‌یه ڕ‌است بزانین لڤین ئه‌گه‌رچى له‌سه‌ر
به‌رگه‌كه‌ى زۆر دروشم شیعارى جۆراو جۆر و
بریقه‌دار هه‌ن به‌ڵام له‌ناوه‌ڕ‌ۆكدا هه‌موویان
به‌تالڕ و بێمانان له‌به‌شێكى تر‌ى ئه‌و بابه‌ته‌دا
هاتووه ئه‌و زه‌وى وموڵكانه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت
داواى ده‌كات هى ئه‌وان نین من لێره‌وه ده‌ڵێم
كاك قادرى ترسنۆكى به‌ڕ‌ێوه‌به‌رى كارتۆنى ناحیه‌ى
سه‌روچاوه ئه‌ى بۆ له‌مه ناپرسیته‌وه كه‌ئاكۆى
عباس ڕغا له‌پشتى حاجیاواوه تا نزیك بیناكه‌ى
جه‌نابت ده‌ڵێت هى منه بۆ كه‌س نیه بڵێت پشتى
چاوى ئاكۆى برۆى لێیه یان به‌شێوازێكى تر لاى كاك
قادر بانێكه و دوو هه‌وایه.له‌به‌شێكى تر‌ى ئه‌و
بابه‌ته چه‌واشه‌كاریه‌دا هاتووه ئه‌نوه‌ربه‌گ
كێیه هه‌ندێ زانیارى هه‌ڵه و بێسه‌روبه‌ر
خراونه‌ته ڕ‌وو كه‌جێگه‌ى خۆیه‌تى پرسین
كوێخاره‌سوڵى بێتواته كێیه و كێ كوشتویه‌تى؟ یان
ئایا ئه‌و (78)پێشمه‌رگه‌یه كێ كوشتونى ؟یان
شه‌ڕ‌ى نێوان بنه‌ماڵه‌ى ئه‌نوه‌ربه‌گى بێتواته و
جلال تاڵابانى كه‌واباشتره بڵێم جلال فه‌رته‌نه
له‌سه‌ر چى بوو چۆن بووه؟له‌به‌شێكى تری‌دا
هاتووه ملا جمال پرسیویه‌تى بۆچى ئه‌م شه‌هیدانه
لێره نێژراون كه‌س نه‌بووه وه‌ڵام
بداته‌وه؟ئه‌وه‌ش هاتووه كه‌گوایه بنه‌ماڵه‌ى
ئه‌نوه‌ر به‌گ كه‌ل و په‌ل و شوێنه‌وارى كۆنیان
فرۆشتووه ؟ جامن لێره‌دا به‌كورتى وه‌لامى
ته‌واوى ئه‌و قسه قۆڕ‌و بێمانایانه
ده‌ده‌مه‌وه. یه‌كه‌م.كه‌ده‌پرسێت ئه‌نوه‌ربه‌گ
كێیه ئه‌نوه‌ربه‌گ یه‌كێكه له‌ناودارترین
كه‌سایه‌تیه‌كانى كوردستان كه‌له‌سه‌رده‌مى خۆى
توانیویه‌تى به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك ئارامى ناوچه‌كه‌ى
بپارێزێت و ڕ‌ێگه‌نه‌دات هیچ ناكۆكیه‌ك بكه‌وێته
ناوچه‌كه‌وه توانیویه‌تى به‌سه‌دان كه‌س له‌مردن
ڕ‌زگاربكات و به‌هه‌زاران كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى
چاره‌سه‌ربكات هه‌تائێستاشى له‌گه‌ڵ دا بێت
كوڕ‌ه‌كانى شوێن باوكیان گرتۆته‌وه هیچ كاتێك
خوالێخۆشبوو ئه‌نوه‌ربه‌گ ناوبانگى لاى خه‌ڵكى
ناوچه‌ى خۆشناوه‌تى به‌تایبه‌تى و خه‌ڵكى ناوچه‌ى
پشده‌رو بیتوێن خراپ نه‌بووه و هه‌میشه ده‌ستى و
ڕ‌ێز و ئیحترامیان بۆ به‌سینگه‌وه ناون سه‌باره‌ت
به‌وه‌ش كه‌گوایه(78)پێشمه‌رگه‌یان كوشتووه
ئه‌وه هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكى نیه و سه‌باره‌ت
به‌وه‌ش كه‌گوایه یه‌كێتى هێرشى كردبێته سه‌ر
ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ئه‌وه به‌هێزو بازووى خۆیان
نه‌بوو ئه‌گینا نه‌یان ده‌توانى هیچ ناوچه‌كیان
پێنه‌ده‌گیرا چونكه لاى هه‌مووان ڕ‌وون بوو
كه‌حكومه‌تى به‌عس هاوكارى یه‌كێتى كرد ئه‌ویش
به‌و پاساوه‌ى كه‌گوایه بنه‌ماڵه‌ى ئه‌نوه‌ربه‌گ
له‌گه‌ڵ پارتیدان به‌ڵام ئه‌و هێرشه‌ى یه‌كێتى
به‌هاوكارى هاوكاره دڵسۆزه‌كه‌ى كه‌حیزبى به‌عس
بوو نه‌یتوانى تۆزقاڵێك له‌وره‌ى ئه‌و
بنه‌ماڵه‌یه بشكێنێت و ئه‌و مه‌رامه گڵاوانه‌ى
كه‌هه‌یان بیپێكن.سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه‌ده‌ڵێن
ئه‌و باوكى پێشمه‌رگه‌یه‌كى یه‌كێتى له‌لایه‌ن
ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه كوژراوه من ده‌ڵێم ئه‌وه
نه‌خۆى كوێخا بوو نه‌كوڕ‌ه‌كه‌شى پێشمه‌رگه بوو
خۆى له‌منه‌زه‌مه‌ى حیزبى به‌عس له‌ڕ‌انیه
ڕ‌ه‌فیق حیزبى بوو كوڕ‌ه‌كه‌شى له‌شه‌قڵاوه
ڕ‌ه‌فیق حیزبى بوو بۆ مه‌سه‌له‌ى كوشتنه‌كه‌شى
ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بێئاگابوون له‌وه‌ى كه‌كێ و چۆن
و بۆچى كوژراوه ئه‌وه‌ى من ئاگاداربووم
له‌وساڵه‌دا خزم و كه‌سه‌كانى خۆیان كه‌زۆر لێیان
به‌قین بوو ئه‌وكاره‌ساته‌یان به‌سه‌رهێنان و
به‌وشێوه‌یه كردیانن به‌په‌ندى زه‌مان كه‌له‌وه‌ش
زیاتر شایه‌نیان بوو .له‌به‌شێكى تر‌ى نوسینه
چه‌واشه‌كاریه‌كه‌ى لڤین دا هاتووه كه‌گوایه
كه‌سێك به‌ناوى مه‌لا جمال كه‌خاوه‌نى ژماره‌یه‌ك
شه‌هیده له‌مه‌راسیمى یادكردنه‌وه‌یان پرسیویه‌تى
بۆچى ڕ‌ێگه‌نه‌درا ئه‌و شه‌هیدانه له‌گۆڕ‌ستانى
ئاسایی به‌خاك بسپێردرێن له‌ڕ‌استیدا ئه‌مه
هه‌ڵه‌یه و دووره له‌ڕ‌استى و له‌كاتى به‌خاك
سپاردنى ئه‌و شه‌هیدانه یه‌كێك له‌وكه‌سانه‌ى
گرینگ‌ترین ڕ‌ۆڵى گێڕ‌ا له‌به‌خاك سپاردنیان كاك
سه‌رهه‌د ئه‌نوه‌ربه‌گ بوو له‌یادمه ئه‌وكات ئه‌و
به‌ڕ‌ێزه ناوى گۆڕ‌ستانه‌كه‌شى نا گۆڕ‌ستانى
شه‌هیدان. به‌ڕ‌ێزان ئه‌وه‌ى من له‌یادم بێت تا
ئێستا و به‌هه‌ڵه دا نه‌چووبم ئه‌وبنه‌ماڵه‌یه
ڕ‌ۆڵێكى كاراوكاریگه‌ریان گێڕ‌اوه له‌تیماركردنى
سه‌دان پێشمه‌رگه‌ى پارت و لایه‌نه
كوردستانیه‌كان له‌وانه(قه‌ره‌نى عبدڵاڕغا
له‌گه‌ڵ چوار پێشمه‌رگه‌بوو هه‌روه‌ها عیسى
سه‌مه‌د و حاجى ساڵح بناوه‌یى و خدر
هه‌ڵشۆیى)ئه‌وانه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك یارمه‌تیان
دراوه له‌لایه‌ن ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌وه هه‌رچى
بریندار هه‌بووه بۆیان
تیماركراوه.پێشمه‌رگه‌یه‌كى تركه‌ناوه‌كه‌م
له‌یادبێت سلێان دێلیژه‌یى سه‌ربه‌پارتى بوو
هه‌روه‌ها ڕ‌زگار به‌كرڕغا حه‌وێزى ئه‌ویش
له‌یه‌كێتى بوو به‌كر توتمه‌یى چاڵاك كۆیى
له‌یه‌كێتى ئه‌وانه و به‌سه‌دان پێشمه‌رگه‌ى تر
له‌سه‌دان حیزبى كوردستانى له‌لایه‌ن ئه‌و
بنه‌ماڵه‌یه هاوكاریان كراوه
وتیماركراون..........هه‌ركه‌سێك زانیارى زیاترى
لایه باچاونه‌ترسانه بڵاویبكاته‌وه..
*
پێشمه‌رگه‌ى
دێرێنى یه‌كێتى و ئاگادارى ته‌واوى ڕ‌ووداوه‌كانى
پێش ساڵى(1991)
کۆد......و024
|