|
ئاوها پاداشتی
خه‌ڵکی کوردستان ده‌ده‌نه‌وه
بۆیه :
له‌دیاله‌و
قه‌ره‌ته‌په به فیکه کردنیان به‌مدیواو
به‌ره‌و
باوه‌خۆنکردنه‌وه ده‌برێن!
ئه‌وه‌ی
بووه مایه‌ی دڵگرانی خه‌ڵكی گوند‌و ناوچه‌كه،
كوژرانی مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن دوانزه ساڵ
به‌ناوی (هه‌ڵوێست ئیبراهیم)ه كه كوڕه
تاقانه‌و برای خوشك بوو كه له‌و كاته‌دا
خه‌ریكی یاریكردن بوو. ئه‌و مێردمنداڵه ئه‌مساڵ
ده‌بووه خوێندكاری پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌خێزانی مێردمنداڵه‌كه
به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند «تائێستا یه‌كێك
له‌خوشكه‌كانی باری ده‌روونی به‌شێوازێكی زۆر
خراپ تێكچووه».
سه‌ره‌ڕای
خانه‌واده‌كه‌ی هه‌ڵوێست، شین‌و گریانی دایك‌و
حه‌وت خوشكه‌كه، خه‌ڵكی خه‌لیفانیان به‌ته‌واوی
غه‌مبار كردووه. ئومێد ئه‌حمه‌د گه‌نجێكی بیست‌و
یه‌ك ساڵه‌و كاتێك ئه‌و شیوه‌ن‌و گریانه
ده‌بینێت ده‌ستبه‌جێ ده‌ڕواته ماڵه‌وه‌و ده‌ست
ده‌كات به‌گریان «كاتێك ئه‌و دیمه‌نه
كاره‌ساتباره‌م بینی، چوومه لای گۆڕستان‌و
ماڵی مێردمنداڵه كوژراوه‌كه، ئێستا باری
ده‌روونیم ته‌واو نیه‌و نزیكه‌ی نیو كاتژمێر بۆ
ئه‌و دایك‌و خوشكانه گریام».
گوندی
سرێشمه به‌گه‌وره‌ترین گوندی سه‌ر به قه‌زای
سۆران داده‌نرێت. نزیكه‌ی حه‌وت سه‌د ماڵی تێدا
نیشته‌جێیه‌و تا ئێستا ئاوی خواردنه‌وه‌یان
ته‌نها بیر بووه‌و پڕۆژه‌ی ئاویان نه‌بووه(
وێنه‌که‌و ئه‌م چه‌ند دێر نووسینه له ئاوێنه‌وه
وه‌رگیراوه -کۆچه‌ر).
بێکه‌س ئه‌ڵێ
قه‌دری میلله‌تان
به‌جاری شکان
نه‌حه‌یاتان ما،
نه‌ناوونیشان
باری ته‌عنه‌تان
واهاته سه‌رشان
وه‌فدی کوردستان!
میلله‌ت فرۆشان
هه‌رزه (
به‌عسیانی) شاری خامۆشان
ده‌بێ چۆن خۆیان ده‌ربازبکه‌ن له‌و
تاوانه که منداڵێکی 12ساڵ به‌وجۆره گیان
له‌ده‌ست بدات که به‌و کرده‌وه
دژی کورده‌یان ته‌واوی
خێزانه‌که‌یان ماڵکاولکرد تازه خه‌ساره بژاردن
که‌ڵکی چی ده‌دات بۆ 7خوشک.
ئاخر به‌کام حجه سه‌رۆکی حکوومه‌ت
ده‌ڵێ رووداوێکی کۆـه‌ڵایتی بووه .ده‌یه‌وێت
بوختان بۆ خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی
خه‌لیفان و سه‌ریشمه‌بکه‌ن. دیاره
جه‌نابی هێشتر له كێشيه‌ی کۆمه‌ڵایتی
تێنه‌گه‌یشتووه ،پێویستی به‌وه هه‌یه
بچێته لای پسپۆڕێکی کۆمه‌ڵناس
وهه‌ندێشاره‌زای بکه‌ن له‌سه‌ر کۆمه‌ڵایه‌یتی.
دیاره سه‌رۆک ته‌نانه‌ت شاره‌زایی
له و په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
وپه‌روه‌رده‌ی نیشتمانی قۆناغی سه‌ره‌تایی
خوێندنیشی نیه بۆیه کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
به‌سووک سه‌یر ده‌کات ،یان
له‌لاوه جه‌نابی نابه‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه باسی
گه‌ڕانو دۆزینه‌وه‌ی ته‌قه‌که‌ر ده‌کات، خۆی
لێ ڵێل ده‌کات و بۆ نازانێ
خۆیانن.؟ خۆیان‌و سه‌رکرده‌کانیانن، بڕیاری کووشتن
ده‌ده‌ن و دووایش تیمساح ئاسا،
ئاوله‌چاویان دهێنن .
ڕیسووایی بگاته ئه‌و ڕاده‌یه
منداڵێک بکوژن که ده‌شیا ببووایه‌ته که‌سێکی
به‌سوود بۆ کۆمه‌ڵی کورده‌واری، ئه‌وه‌ش
سه‌ره‌رای کووشتنی 2لاوی تر‌و
بریندارکردنی ژماره‌یه‌کیش .
کۆچه‌ر
کۆد......و04
|