|
کێیە پارێزەری مافی منداڵانە؟ کۆمەڵ،داێکان یا
باوکان
ھەنسک مەرێوان
دەستەبەر کردنی مافی منداڵان ساڵانێکی دورو دڕێژە
لێکۆڵێنەوەی لە سەر دەکڕێت ھەرچەن کەم کاری بۆ
کراوە بەڵام توانێویەتی لە بەشێک لە وڵاتانی جێھان
باشتر و چڕوپر تر لە سەر بەدێھێنانی مافی منداڵان
بێر بکەنەوە مێژو پێشانی داوە پشتگێری لە مافی
منداڵان یەکێک لە ھۆکارە گرێنگەکانی کۆمەڵێکی
پێشکەوتوە لە دونیای ئەمڕودا دەبێت پێک بێت تا بە
پێی درۆشمی( منداڵی ساغ کۆمەڵی ساغ) بەرەو پێش
بڕوات ھەر ئەم جوڵانەوەیە بوەتە ھۆی ئەوەی کە
ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەەکان لە ساڵی 75 ی
ھەتاوێدا جاڕنامەی مافی منداڵان پەسەند بکات
بێڕوکەی مافی منداڵان زۆر گرینگە مندال نە بە ھۆی
ئەوەی دایک و بابی ھەیە ،منداڵ کەسایەتیەکی سەر
بەخۆیە و کۆمەڵێش دەبێت ئاگای لێ بێت و
پێداویستیەکانی بۆ بە دی بینێت دەبی بۆ ئەوەی چ
ڕێگایەک ھەڵبژیڕیت و چۆن لە نێو کۆمەڵدا ھەڵسوکەوت
بکات دەبی ڵە گەلی پرسوڕا بکڕێت لەم کاتەدا مندال
دەتوانی لە ھەمو بوارەکانی ژیانی گەشە بکات بە
مەرجێک کە نە سوننەت و نە یاسای دواکەوتوو نە
کڵتووری سەدەکانی ڕابوردو بە سەر ژیانی زال بێت
ئەگەر منداڵ بە پێی رێنوماییەکانی سەردەم و
سیستەمەمی فێر کردن و بارھێنانی سەردەم گەورە بێت
ئەوە تا ڕێژەیەکی زۆر لە ھەر چەشنە ستەم و
چەوسانەوەیەک دژ بە منداڵان کەم دەبێتو و کاتێک کە
منداڵ بە ئاوات و خۆزگەی خۆی نەھاتوەتە دۆنیا ھەر
بەم چەشنەش دایک و باب و کۆمەڵ قرسایەکی گەورەیان
لە سەر شانە بەشێک لە زۆربەی بنەماڵە ھەژارەکان بە
ھۆی لاوازی باری ئابووری و ناتوانن یاریدەدەری
مندالە کانیان بن ئەوە کۆمەڵە دەبێت یاردەدەری
بنەماڵە کان بن تا ڕێگا بۆ گەشەسەندنی فێر کردن و
بار ھێنانی مندالان ھەڵبژێرێت کۆمەل برێتیە
لە سیستەمی دەسەڵاتدار کە ئەرکی سەرشانیەتی
پێداوێستی ژیان ھەر لە قوتابخانە ،شۆینی
یاری،خۆراک و جڵو بەرگی و....
منداڵانی کەم داھات تەرخان بکات ئەگەر سیستەمی
دەسەڵات ئەرکەکانی خۆی بە جی بێنێت بی گۆمان
کۆمەلێکی باش بە دیاری دێنیت ، بە داخەوە بە ھۆی
زال بونی کڵتوورو سوننەتی دواکەوتوی زال بە سەر
کۆمەڵدا ھەڵسوکەوتی کۆمەڵ،بنەماڵە ،مەکتەب بە
شیوازیکە ھاتوچو لە نێوانیان دا لە سەر ئەساسی
زۆرە لە لایەن گەورەکان و ئەم ھەڵسوکەوتە کۆسپێکە
لە سەر ڕێگای گەشەی مندال و دەبێت ھەر دەم
گۆێڕایەڵی گەورەکان بن بۆ وێنە ئەگەر خێزانێک
کێشەی نێوان گەورەکانی تێدا بێت ئەوە منداڵیش فێری
ناکوکی دەبیت لە داھاتوی ژیانی دا بەڵام چۆن لە
گەڵیان ھەڵسوکەوت بکرێت تا وڵامی پڕسیارەکان
بدەنەوە منداڵ دەبێ متمانەی بە خۆ بێت ترسی نەبێت
لە دەڕبرێنی بێرو ڕای خۆی بەڵام دەبێ بە چ شێوازی
ولامیان بدەنەوە بنەماڵە دەبێ ئەوە بزانی کە چۆن
لە گەڵیان بدوێن و چۆن جێی متمانەی ئەوان بن مەرجی
گرێنگ ئەوەیە کە ھەڵسو کەوتی باشیان لە گەڵ بکەن و
گۆیڕایەڵی قسەکانیان بن و ڕێزیان بۆ دا بنرێت
ئەگەر بە خۆشرویی و وڵامیان بدرێتەوە بی گۆمان
شادیان دەکەن و ھەست بە ڕێزو بایەخی بنەماڵە دەکەن
و ئەگەر ئەم پرۆسە بەرەو پێش بڕوات ئەوە مندال
ھەوڵ دەدات بۆ خۆشحاڵ کردنی بنەماڵە و گەورەکان
وڵام دانەوە بە پڕسیارەکانی منداڵان پێرەو کردنی
ئەم چەن خاڵەی خوارەوە پێوێستە
-
وڵامی ڕاستیان پی بدرێتو ئەگەر چی وڵامێکی
ناحەزێش بێت وڵامی ڕاست مندال لە باری دەرونی
و بێرکاری توشی گومان و راڕای ناکات
-
وڵام دانەوە دەبێ ڵە گەل تەمەنی مندال گۆنجاو
بێت
-
تێبکوشن مندال خۆی وڵام دەرەوەی پرسیارەکانی
بێت یا لە گەل لایەنی دۆھەم دا
-
ھاوڕێیانە وەک و دۆست و ھاوتەمەنی خۆی وڵامی
پێ بدرێت و
بەڵام ھەڵسوکەوتی خڕاپ لە گەل مندال چ ئاکامێکی لێ
دەکەوێتو؟
ئەوەی کە مندال بتوانێت باش بێر بکاتو و دەسکەوتی
بیرو وشیاری بە دەست بێنێت ڕاھێنانی دروستی منداڵە
سوننەی کۆن و دواکەوتوی سەردەم و کۆن ھەڕەشەو
تۆقاندنی منداڵە ئەم شێوازە دەبێتە ھۆکاری ئەوەی
کە ئەگەر شتێکی باشیش بێ دەبی بە زەبری گۆشارو
زەبرو زەنگ پێی بسەڵمێندرێت ھەر بۆیە ئاسەواری
خراپ لە رۆحی منداڵ دادەنێت ترسەنۆک بار دێت و
کەسایەتی خۆی لە دەست دەدات و توشی نەخۆشی دەرونی
دەبێ
بەشێکی دێکە ڵە خێزانەکان بە جێگای لێدان بەند
کردنی منداڵە لە شۆێنێکی تارێک و مەترسیدار دەگرنە
بەر و رێگای ڵۆمە کردن دەگرنە بەر بێ گۆمان
ئاسەواری خراپ لە سەر دەرونی مندال دادەنێت
چێ بکەین لە بێری باشتر کردنی ڕاھێنانی منداڵان
بێن ؟
بە ولامی باش و دروست پێشوازی لە پڕسیارەکانیان
بکەێن ڵە کاتی خۆێدا باش موحێبەتیان پێ بکەێن و
خۆمان دور ڕا بگرێن لە ھەر چەشنە جیاوازیەک لە
نێوان منداڵان نابی لە پێش چاوی مندال کەڵک لە
وشەی خڕاپ بگرین و نابی کێشەکانی خێزان لە لای
ئەوان باس بکەێن ئەو منداڵانەی کە سوکایەتیان پێ
دەکڕێت تاکێکی خڕاپ و توڕەو ئاڵوز بار دێن لە
ژیاندا ھەست بە نائارامی کەم بایەخی دەکەن ھەر بەو
بوونەوە دەبنە مایەی مەترسی بۆ بنەماڵە کۆمەڵ جا
با ھەموان پێکەوە ئاگامان لە منداڵان بێت تا لە
داھاتودا کۆمەڵێکی باش و بە کەڵکمان بێت
کۆد......و05
|